ئەنچیلۆتی: رکابەری لەسەر سەرجەم نازناوەکان دەکەین
ئەنچیلۆتی دڵخۆشە بە ئاستی تیپەکەی و پێیوایە سەرەڕای ئاستەنگییەکان رکابەری لەسەر سەرجەم نازناوەکان دەکەن.
پێش یارییەکەیان بەرامبەر ڤیاریاڵ، کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری ریاڵ مەدرید دوپاتیکردەوە، ڤیاریاڵ تیپێکی ئاست بەرزە و ئێمەش تەنیا سەرنجمان لەسەر ئەو یارییەیە و سەرنجمان لەسەر ئەو شتانە نییە کە لە دەوورووبەرمان روودەدەن.
وتیشی: دەبێت یارییەکی زیرەکانە بکەین، تیپەکە یاریی زۆر ئەنجامداوە و لایەنی جەستیی یاریزانەکان دەبێت لەبەرچاو بگیرێت، ڤینیسیۆسیش دۆخی زۆر باشە بەڵام کەمێک ماندووە، بۆ یارییەکەش ئامادەیە.
ئەنچیلۆتی دەشڵێت: وەرزێکە پڕە لە فشار و سێ رۆژ جارێک یارییەک دەکەین، بەڵام سەرەڕای ئاستەنگییەکان هێشتا لە ژیانداین و رکابەری لەسەر سەرجەم نازناوەکان دەکەین و دڵخۆشین بە ئاستمان.
ئاماژەی بەوەشکرد، نایەوێت قسە لەسەر لێدانە سزاکەی ئەلڤارێز بکات تەنانەت ئەو لەوپۆستەدا نییە کە پێداچوونەوە بۆ یاساکان بکات، یاسا هایە و دەبێت رێزی لێ بگیرێت.
