ئەوقافی سلێمانی: لە رێی پڕۆژەیبانگبێژی شارەوە بانگدانی سەرجەم مزگەوتەکان یەکدەخرێن
بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی سلێمانی دەیەوێت لە رێی پڕۆژەیەکەوە بانگی سەرجەم مزگەوتەکانی شاری سلێمانی یەکبخات.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٩ـی نیسانی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی سلێمانی لە راگەیەنراوێكدابڵاویکردەوە، لە رێی پڕۆژەیبانگبێژی شارەوە بانگدانی سەرجەم مزگەوتەکانی سلێمانی یەکدەخەن.
باسی لەوەشکرد، پێشبڕکێیەک بۆ ئەو کەسانە دەکەنەوە کە دەنگیان بۆ بانگدان خۆشە و ئارەزوی بانگدان دەکەن، لە پاشاندا لە رێی لیژنەیەکەوە هەڵسەنگاندنیان بۆ دەکەن ئەو کەسەی دەیباتەوە دەنگی بۆ بانگدان لە شاری سلیمانی بەکاردەهێندرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، دوا وادە بۆ تۆمارکردنی ناو لە پێشبڕکێکە رۆژی ١٤ـەی ئەم مانگەیە و لە دوای ئەو رۆژەوە هیچ ناوێک تۆمار ناکرێت.
ئەوەش دوای ئەوە دێت، لە ماوەی رابردوودا بەشێکی هاووڵاتیان داوایان کردبوو دەنگی بڵندگۆکان و توانا و دەنگی بانگبێژەکان بۆ بانگدان رێکبخاتەوە.
