بارزانی و سەرۆک کۆمار جەخت لە دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران دەکەنەوە
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ سەرۆککۆماری عێراق جەختیان لە دابینکردنی شایستە و مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی کوردستان کردەوە.
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان لە بەغدا له‌گه‌ڵ د. عەبدوللەتیف جەمال رەشید، سەرۆککۆماری عێراقی فیدراڵ کۆبووه‌وه.
بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، له کۆبوونه‌وه‌که‌دا دۆخی سیاسی، ئەمنی و ئابووریی وڵات، پەیوەندییەکانی نێوان دەسەڵاتە فیدراڵییەکان و هەرێمی کوردستان و دوایین پێشهاته‌کانی ناوچه‌که تاوتوێ کران.
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، هه‌ردوولا جه‌ختیان له گرنگیی به‌رده‌وامیی گفتوگۆی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کانی هه‌رێمی کوردستان و ده‌سه‌ڵاتداره فیدراڵییه‌کان، تێپەڕاندنی خاڵە ناکۆکەکان بەپێی یاسا و دەستوور و دابینکردنی شایستە و مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی کوردستان کرده‌وه.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه، هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگیی سەردانەکانی نێوان لایه‌نه به‌رپرسه‌کانی حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ تێگەیشتنی هاوبەش و بەهێزکردنی بنەماکانی دیالۆگی بنیاتنەر و کارا بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان و تێپه‌ڕاندنی به‌ربه‌سته‌کان.
نێچیرڤان بارزانی داکۆکی له پێویستیی دابینکردنی شایسته داراییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له‌لایه‌ن حکومه‌تی فیدراڵه‌وه کرد، دووپاتی کرده‌وه که لێکگه‌یشتن و چاره‌سه‌ری کێشه‌کان، یارمەتیی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی هه‌ردوولا ده‌دات، هه‌روه‌ها سوپاسی هه‌وڵه‌کانی سەرۆککۆماری کرد بۆ په‌رۆشییان و به‌دواداچوونی پرسه‌کانی هه‌ولێر - به‌غدا.
