بافڵ تاڵەبانی و رەیان کلدانی لە دەباشان کۆبوونەوە
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازیی لە رەیان كلدانی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی بابلیۆن كرد.
لە ڕاگەیاندراوی نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی یەکێتیی هاتووە، لەدیدارێكدا پەرەپێدانی پەیوەندییەكان و كاری هاوبەشی نێوان هەردوولا لەپێناو بەدیهێنانی ئامانجە باڵا و نیشتمانییەكان جەختی لێكرایەوە و لەدرێژەی دیدارەكەدا دۆخی سیاسیی عێراق، بەردەوامیی گفتوگۆ و لێكتێگەیشتنی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەكان بە ئامانجی پاراستنی سەقامگیری و جێبەجێكردنی بەرنامەی خزمەتگوزاری گفتوگۆیان لەبارەوەكرا.
ئەوەش خراوەتەڕوو، پرسی هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان تەوەرێكی تری دیدارەكە بوو، هەردوولا جەختیان لە هاریكاری و هاوبەشیی نێوان یەكێتیی و بزووتنەوەی بابلیون كرد كە یەكەمجارە بزووتنەوەكە بەشداریی هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان دەكات، لەو رووەشەوە بافڵ تاڵەبانی هەوڵەكانی یەكێتیی لەپێناو سەرخستنی پرۆسەكە بەشێوەیەكی بێگەردانە خستەڕوو و ئاماژەی بەوەكرد، هەموو هەوڵێكمان لەپێناو خزمەتی خەڵک و چەسپاندنی دادپەروەرییە، بۆ نەهێشتنی سزادانی سیاسی و جیاكارییە لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریدا.
كلمات مفتاحية
- بافڵ تاڵەبانی
- رەیان کلدانی
- یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
- یەکێتیی
- بابلیۆن
- هەڵبژاردن
- هەرێمی کوردستان
- دەباشان
