بافڵ تاڵەبانی و کونسڵی ئەمریکا لە دەباشان کۆبوونەوە
ئەمڕۆ یەکشەممە 8ـی کانوونی یەکەم لە دیداری نێوان بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و کونسوڵی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان لە دەباشان دۆخی هەرێمی کوردستان، عێراق و ناوچەکە گفتوگۆیان لەبارەوەکرا و جەخت لە یەکخستنی هەوڵەکان بە ئاڕاستەی سەرخستنی پرۆسەی سیاسی و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی زیاتر کرایەوە.
بەگوێرەی ڕاگەیاندراوێکی مەکتەبی ڕاگەیاندنی سەرۆکی یەکێتیی، بافڵ تاڵەبانی لە دیدارەکەدا ئاماژەی بە پێویستیی پەلەکردن لە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد و رایگەیاند، پێویستە حکومەتی نوێ لەسەر بنەمای هاوسەنگی و دادپەروەری پێکبهێنرێت و رەنگدانەوەی خواستی هەموولایەک بێت، بە کارنامەیەکی بەهێز و دوور لە دەستێوەردانی حزبییەوە خزمەتی هەموو لایەک بکات و کارەکانی لەپێناو ئاوەدانیی کوردستان و دەستەبەرکردنی ژیانێکی شایستەتردا بێت.
لە دیدارەکەی سەرۆکی یەکێتیی و کونسوڵی گشتیی ئەمریکادا، دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەت سووریا گفتوگۆی لەبارەوەکرا.
