بافڵ تاڵەبانی: پێویسته هه‌رێم وبە‌غدا پابه‌ندی ئه‌و رێككهوتنهبن كه كراوه
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتی له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ كونسوڵی هۆڵندا له هه‌رێم رایگه‌یاند، "پێویسته هه‌رێم وبە‌غدا پابه‌ندی ئه‌و رێككهوتنهبن كه كراوه، تاوه‌كو ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵكه خۆشه‌ویسته‌كه‌مان نه‌كرێته قوربانیی ناكۆكییه سیاسییه‌كان".
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی یه‌كێتی، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی له ده‌باشان پێشوازی له ئه‌دریان ئایسلستین، كونسوڵی گشتیی شانشینی هۆڵندا له هه‌رێمی كوردستان كرد.
له دیدارێكدا كه نزار ئامێدی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی ئاماده‌یبو، جه‌خت له په‌ره‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندییه هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌ردولا له سه‌رجه‌م بواره‌كان كرایه‌وه، به تایبه‌ت له بواری كه‌رتی ئابوری و كشتوكاڵدا.
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی، ئاماده‌یی یه‌كێتی بۆ هه‌مو جۆره كارئاسانییه‌ك ده‌ربڕی، تاوه‌كو كۆمپانیا هۆڵندییه‌كان به‌شداریی له به‌هێزتركردنی ژێرخانی كه‌رتی كشتوكاڵ بكه‌ن.
هه‌ردولا چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدایان له‌سه‌ر بنه‌مای گفتوگۆ به پێویست زانی و سه‌رۆكی یه‌كێتی وتی، "پێویسته هه‌مولایه‌ك پابه‌ندی ئه‌و رێككهوتنهبن كه كراوه، تاوه‌كو ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵكه خۆشه‌ویسته‌كه‌مان نه‌كرێته قوربانیی ناكۆكییه سیاسییه‌كان".
