بانکی ناوەندی عێراق رێنمایی نوێ بۆ رێكخستنی پرۆسەی پارەدانی ئەلیكترۆنی دەردەکات
پارێزگاری بانكی ناوەندی دەركردنی ڕێنمایی و كۆنتڕۆڵی بۆ ڕێكخستنی پارەدانی ئەلیكترۆنی راگەیاند، وێڕای ئاشكراكردنی میكانیزمی پەرەپێدانی پرۆسەی پارەدانی ئەلیكترۆنی.
ئەمڕۆ شەممە ، عەلی عەلاق، پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق دەڵێت، پارەدانی ئەلیكترۆنی گەشەی بەرچاوی بهخۆوه بینیوه و دەروازەیەكیشە بۆ گۆڕانكاری دیجیتاڵی بەرەو ئابوورییەكی دیجیتاڵی بۆ پرسێكی گەورەتر كە پەیوەندی بە پێكهاتەی ئابووری و كارلێكی جیهانییەوە هەیە، بۆ بەدەستهێنانی گشتگیری دارایی زیاتر كە هەموو ئەم لایەنانە بوونەتە ستراتیژی دامەزراو و پێشكەوتوو.
وتیشی، "هاوكاری و هەماهەنگی لەگەڵ حكومەت هەیە لەڕێگەی ئەو بڕیارەی ئەنجومەنی وەزیرانەوە دەرچوە كە سەرجەم دامودەزگاكانی دەوڵەت پابەند دەكات بە بەكارهێنانی پارەی ئەلیكترۆنی لەبری پارەی كاش، ئەوە جگە لە هەڵمەتەكانی هۆشیاری گشتی كە لەلایەن كۆمپانیاكانی پارەدانی ئەلیكترۆنی و رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنیەوە ئەنجامدەدرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد، پێشكەوتن لە پارەدانی ئەلیكترۆنی پێویستی بە چوارچێوەیەكی یاسایی و هۆشیاری كۆمەڵگا هەیە، ئەمانە سێ لایەنن كە بە پەرۆشەوە كاریان لەسەر دەكرێت، بەشێكی زۆری ژێرخانی ئابووری لەسەر ئاستی بانكی ناوەندی لە ئاستێكی پێشكەوتوودا تەواو بووە، بە تەواوی هاوتەریب لەگەڵ پراكتیكی نێودەوڵەتی و چوارچێوەی یاسادانان، چەندین رێنمایی و رێسای زۆریان دەركردووە كە پڕۆسەكە رێكدەخەن.
