بانکی ناوەندی: قەوارە سڕکراوەکان تەنها داعش وقاعیدەیه ولیستەکەش ڕاست دەکرێتەوە
لیژنەی سڕکردنی سامانی تیرۆریستان لە بانكی ناوه‌ندی عێراق رونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند، ناوی هه‌ریه‌كه له حزبوڵای لوبنان و حوسییه‌كانی یه‌مه‌نی له لیستی تیرۆر ده‌رهێناوه و بڵاوكردنه‌وه‌ی لیسته‌كه به "هه‌ڵه" بوه و ئەو لیستەی بڵاوکراوەتەوە تەنها رەشنوس بوە.
لیژنەی سڕکردنی سامانی تیرۆریستان لە بانكی ناوه‌ندی عێراق پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا له‌باره‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی لیستی گروپه تیرۆریستییه‌كان له رۆژنامه‌ی فه‌رمی وهقائیق باسی لهوهكردوه، "ئاماژە بە بڕیاری لیژنەی سڕکردنی سامانی تیرۆریستان ژمارە 61ی ساڵی 2025 لیستێک لە ڕۆژنامەی فەرمی عێراق بڵاوکراوەتەوە، کە بریتی بوە لە سڕکردنی پارە و سەروەت و سامانی لیستی ئەو لایەن و کەسانەی پەیوەندییان بەو ڕێکخراوە تیرۆریستییە هەیە، له‌وانه داعش و قاعیدە بونیان هه‌یه".
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، بە پشتبەستن بە داواکارییەکی دەوڵەتی مالیزیا و بەپێی بڕیارنامەی 1373ی ساڵی 2001ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکان، ئەو لیستە ئاماژەی بە ژمارەیەک لایەن و قەوارە كردبو، کە پەیوەندییان بە هیچ چالاکیەکی تیرۆریستییەوە نییە لەگەڵ ئەو ڕێکخراوانەی کە پێشتر ئاماژەیان پێکراوە.
ئه‌وه‌ش هاتوه، "ڕەزامەندی لایەنی عێراقی سنوردار بو بە خستنەڕوی تەنیا قەوارە و کەسانی پەیوەست بە داعش و قاعیدە، هەروەها خستنەڕوی ناوی قەوارەکانی دیکە به‌هۆی ئه‌وه‌وه بوه كه ره‌شنوسه‌كه بڵاوكراوه‌ته‌وه پێش ئه‌وه‌ی پێداچونه‌وه‌ی پێدا بكرێت".
ئەمەش بەڵگەنامەی بانکی ناوەندییە کەدەستی موتەڵع کەوتووە:

