بریکاری وەزارەتی دەرەوە بڕوانامەی دەستبەکاربوون لە هەشت باڵیۆزی نوێ لە عێراق وەردەگرێت
ئەمڕۆ یەکشەممە، وهزارهتی دەرەوە لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە:- لەباڵاخانەی وەزارەتی دەرەوە لە بەغدا"عومەر بەرزنجی" بریکاری وەزیری دەرەوە بۆ کاروباری هەمەلایەن و یاسایی،بڕوانامەی دەستبەکاربوونی هەشت باڵیۆزی نوێ لە عێراق وەرگرت ،کە بریتی بوون لە"خالد ئەحمەد مەنسور" باڵیۆزی شانشینی بەحرەین،و"جۆرج سەعید زامیت" باڵیۆزی کۆماری ماڵتا،و"محەمەد حەبیب ئیدریس " باڵیۆزی کۆماری غانا،و" خۆسێ .ج . مارتینز " باڵیۆزی کۆماری ئەنگۆلا،و"سەعید محەمەد جبریل " باڵیۆزی کۆماری فیدراڵی ئەسیوپیا،و"ئودایا کومارا ئیندراسنا کورۆتامجی "باڵیۆزی کۆماری سریلانکا،و"فێرناندۆ دی ئورێ دی بێرتۆ باڵیۆزی کۆماری پورتوگال و "سلاڤکۆ ماتانۆڤیچ " باڵیۆزی کۆماری بۆسنە وهەرسیک،.
وەک ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی دەرەوە ئاماژەی پێداوە:- وێڕای پێشوازیکردن لە باڵیۆزەکان بەجیا،"عومەر بەرزنجی " بریکاری وەزیری دەرەوە سڵاوی "فوئاد حوسێن" جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوە گەیاندە باڵیۆزە نوێیەکان و خواستی حکومەتی کۆماری عێراقی دەربڕی بۆ دروستکردنی پەیوەندی دۆستانە و هاوکاری لەگەڵ هەمووان لەسەر بنەمای بەرژەوەندییە هاوبەشەکان،و بەرزکردنەوەی هاوکاری سیاسی و ئابووری و بازرگانی،و زاڵبوون بەسەر جیاوازییەکان لە ڕێگەی گفتوگۆوە.
هەروەک "بەرزنجی" جەختی لە گرنگی هەنگاونان بۆ دروستکردنی پەیوەندی دیپلۆماسی لە ڕێگەی باڵیۆزخانەکان لە بەغدا بە ئامانجی فراوانکردنی ئاسۆی هاوکاری و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە جیهانی و ناوچەییەکان، لەسەر بنەمای کراوەیی حکومەتی کۆماری عێراق بەڕووی هەموو لایەکدا لە چوارچێوەی دوولایەنە و فرەلایەنەدا،هاوکات جەختیکردەوە لە هاوکاری زیاتر لە چوارچێوە لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان.
