بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین کوژرانی دوو ئەندامی باڵای بزووتنەوەکەیلن ڕاگەیاند
بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین ئەمڕۆ شەممە کوژرانی دوو ئەندامی باڵای ئەو بزووتنەوەیە لەگەڵ تاقمێک لە هێزەکانی لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر دیمەشق-ی پایتەختی سووریا ڕاگەیاند.
بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین بە ڕاگەیێندراوێکی بڵاوکردەوەو تیایدا کوژرانی دوو ئەندامی باڵای ئەو بزووتنەوەیە لەگەڵ تاقمێک لە هێزەکانی، لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر دیمەشق ئاشکرا کرد، ئەمەش کە تۆڕی "مەیادین"ی سەر بە بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی دووپاتی کردەوە.
لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە: سەر لە بەیانی ئەوڕۆ تەرمی هەردوو فەرماندە شەهید عەبدولعەزیز سەعید میناوی ناسراو بە (ئەبوو سەعید) و ڕەسمی یوسف ئەبووعیسا ناسراو بە(ئەبوو عەسام) لەگەڵ تەرمی چەند ئەندامی دیکەی ئەم بزووتنەوەیە لەژێر داروپردەکان هێنرایە دەرەوە، دوای ئەوەی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بۆردومانییان کرد.
جیهادی ئیسلامی فەڵەستین لە ڕاگەیەندراوەکە جەختی لەوەش کرد کە هەڵمەتە ناجوامێر و جەنایتەکارانەکانی ئیسرائیل دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ورە و ئیرادەی ئەوان بۆ درێژەدان بە بەرخۆدان تا تێکشکاندنی ئامانجەکانی دوژمن بە ئاماژە بۆ ئیسرائیل.
