به‌بۆنه‌ی ساڵیادی كۆچی دوایی ژینا شارێکی ئەمریکی بڕیاریدا ناوی چوارڕیانێك بگۆڕێت
ئه‌نجومه‌نی شاری لۆس ئه‌نجلۆسی ئه‌مریكی، به‌بۆنه‌ی ساڵیادی كۆچی دوایی ژینا ئه‌مینی، بڕیاریدا ناوی چوارڕیانێكی شاره‌كه بگۆڕێت.
لەگەڵ نزیکبوونەوەی ساڵیادی ده‌ستگیركردنی ژینا ئه‌مینی هاوڵاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە تاران له‌لایه‌ن پۆلیسی "ئه‌خلاق" له ئێران و پاشان گیان له‌ده‌ستدانی، بووه هۆی ئه‌وه‌ی بۆ چه‌ند مانگێك ناڕه‌زایه‌تی و خۆپێشاندان له سه‌رتاپای وڵاتی ئێران هەڵبگیرسێت.
لۆس ئه‌نجلۆس، له ڕووی ژماره‌ی دانیشتوانه‌وه، دووه‌م گه‌وره شاری ئه‌مریكایه، هەروەها به‌گوێره‌ی ئامارێكی زانكۆی كالیفۆرنیا، شاری لۆس ئه‌نجلۆس، له كۆی 400 هه‌زار ره‌وه‌ندی ئێرانی كه له ئه‌مریكادا نیشته‌جێن، 138 هه‌زاریان له‌خۆده‌گرێت.
تۆماری لیستی ده‌نگده‌رانی ئه‌نجومه‌نی شاره‌كه، له ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی خۆی له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت، ده‌ریخستووه چوارڕیانی یه‌كتربڕی هه‌ردوو شه‌قامی وێستۆد و رۆچێسته‌ر كه ده‌كه‌وێته ناوچه‌ی باره‌گای كۆمپانیا فارسییه‌كانی لە شاری لۆس ئه‌نجلۆس، به بۆنه‌ی بەرز ڕاگرتنی ساڵیادی گیان لەدەستدانی ژینا ئه‌مینی، ناوی ده‌گۆڕێت بۆ گۆڕه‌پانی (ژن، ژیان، ئازادی).
