به‌رنامه‌ی كاركردنی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان بۆ مانگی ره‌مه‌زان گۆڕانكاری تێدا كرا
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی رایگه‌یاند كه دووباره به‌رنامه‌ی كاركردنی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان بۆ مانگی ره‌مه‌زان گۆڕانكاری تێدا كرا و رۆژانه له دوو كاتی جیاوازدا كار ده‌كه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا هاتنی مانگی ره‌مه‌زان له هه‌موولایه‌ك پیرۆز ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت كه "له‌مانگی ره‌مه‌زاندا رۆژانه موه‌لیده‌كان له كاتژمێر (1)ی پاشنیوه‌ڕۆ تا كاتژمێر (1) ی شه‌و كارده‌كه‌ن".
كاره‌بای سلێمانی ده‌ڵێت: "موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان له كاتژمێر (1)ی شه‌و بۆ (3)ی به‌ره‌به‌یانی كارناكه‌ن".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه دواتر له "كاتژمێر (3)ی به‌ره‌به‌یانی بۆ 5:30 خوله‌كی به‌یانی كارده‌كه‌ن".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی راشیگه‌یاندووه كه "به‌پێی ئه‌م به‌رنامه نوێیه موه‌لیده‌كان به‌یانیان له 6:30 خولهك بۆ 8ی به‌یانی كارناكه‌ن و رۆژانی هه‌ینی و پشووه‌كانیش هه‌مان به‌رنامه ده‌بێت".
پێشتر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی رایگه‌یاند كه له مانگی ره‌مه‌زاندا كاركردنی موه‌لیده‌ی ئه‌هلی گه‌ڕه‌كه‌كان ده‌گۆڕێت و رۆژانه له 1ی نیوه‌ڕۆوه تا 5:30 خوله‌كی به‌یانی كارده‌كه‌ن.
