به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرتی سلێمانی: ته‌نها كار به كارتی نیشتیمانی ده‌كرێت
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، بۆ پێدانی پاسپۆرتی ئه‌لیكترۆنی ته‌نها كار به كارتی نیشتیمانی ڕه‌سه‌ن (اصلی) ده‌كرێت"،ئاماژەی بەوەکرد" بەهیچ شێوەیەک كار به (صوره قید الكترونی، پێناسی باری شارستانی، ڕه‌گه‌زنامه‌ی عێراقی) ناكرێت" .
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی له‌ئاگادارینامه‌یه‌كدا بڵاویكردۆته‌وه، "بۆ سه‌ره‌گرتن و پێدانی پاسپۆرتی ئه‌لیكترۆنی (حجز الكترونی) سكانی ئه‌م (QR) ه بكه ئه‌م باركۆده‌كه كارا ئه‌بێت و به‌رده‌سته تاوه‌كو شوێنی حجز نامێنێت".
نرخی تێچوی پاسپۆرت 91 هه‌زار دیناره ئه‌گه‌ر (حجز الكترونی) هه‌بێت
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، نرخی تێچوی پاسپۆرت 91 هه‌زار دیناره ئه‌گه‌ر (حجز الكترونی) هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر حجزی ئه‌لیكترۆنی واته سه‌ره‌ت نه‌گرتبێت، 100 هه‌زار دینار وه‌رده‌گیرێت له‌گه‌ڵ 91 هه‌زار دیناری تێچوی پاسپۆرته‌كه كه كۆی گشتی 191 هه‌زار دینار ده‌كات، بۆیه باشتره ناو تۆماربكرێت و سه‌ره بگیرێت تاوه‌كو 100 هه‌زار دیناری زیاده نه‌درێت.
له‌په‌یامێكیشدا بۆ هاوڵاتیان پاسپۆرتی سلێمانی ده‌ڵێت، "به گوێره‌ی كاتی دیاریكراوی خۆتان كه به نامه‌ی ئه‌لیكترۆنی بۆتان دیاریكراوه سه‌ردانمان بكه‌ن، واته كاتژمێر و به‌رواری حجزی ئه‌له‌كترۆنییه‌كه‌ت له چ كات و به‌روارێكدا بو، ئه‌وا له‌و كاته‌دا سه‌ردانمان بكه‌ن، بۆئه‌وه‌ی ئێمه‌ش له كاتی خۆیدا مامه‌ڵه‌كانتان بۆ رایی بكه‌ین".
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، ته‌نها كار به كارتی نیشتیمانی ڕه‌سه‌ن (اصلی) ده‌كرێت ، واته كار به (صوره قید الكترونی، پێناسی باری شارستانی، ڕه‌گه‌زنامه‌ی عێراقی) ناكرێت.
سایتی وه‌رگرتنی سه‌ره‌ی پاسپۆرت (حجز الكترونی ) بریتی یه له www.epp.iq
