بوومەلەرزە لەسەر سنووری نێوان ئێران و عێراق تۆمارکراوە
ئەمڕۆ چوارشەممە، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.6 پلە بە پێوەری ڕێختەر لە پارێزگای خوزستان لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران لەسەر سنووری نێوان ئێران - عێراق ڕوویدا.
سەنتەری نیشتمانی بومەلەرزەزانی ئێران ڕایگەیاندووە کە بوومەلەرزەکە لە قوڵایی 10 کیلۆمەتر بووە و هەروەها بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.8 پلە بە پێوەری ڕیختەر کە نزیکەی 8 کیلۆمەتر لە باکووری ڕۆژئاوای شاری مەسجد سولەیمان لە باشووری ڕۆژئاوای ئێران بووە.
تائێستاش هیچ زیانێکی گیانی و ماددی بەهۆی بوومەلەرزەکەوە تۆمار نەکراوە.
شایانی باسە، ئەمە دووەمین بوومەلەرزە کە لەماوەی هەفتەیەکدا لەو ناوچەیە ڕوودەدات، چونکە ئێران ناوبەناو ڕووبەڕووی بوومەلەرزەی چڕی جیاواز دەبێتەوە بەهۆی هەڵکەوتەی لەسەر ناوچەیەکی کەلێنی گەورە کە کوشندەترینیان بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.7 پلە بوو کە لە ساڵی 1990 لە باکوری ڕۆژئاوای وڵاتەکە ڕوویدا و 37 هەزار کوژراو و 100 هەزار برینداری لێکەوتەوە.
