بکوژی خواناس: پەشیمان نییم لە کوشتنی خواناس وریا
ئەمڕۆ دووەم ڕۆژی دانیشتنی دادگایکردنی کەیسی خواناس وریا کە لە ڕۆژی 22ـی حوزەیرانی 2023 لە ناو بازاڕی چەمچەماڵ درایە بەر دەستڕێژی گوللە و گیانی لەدەستدا.
بههار مونزیر، چالاکوانی بواری ژنان و بهرێوهبهری رێكخراوی خهڵك بۆ گهشهپێدان، ئەمڕۆ دووشەممە له ههژماری خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتی فهیسبوک بڵاویکردەوە، "ئەمڕۆ دووەم ڕۆژی دانیشتنی دادگا بوو سەبارەت بە تاوانی تیرۆرکردنی خواناس وریا کە لە 22ـی حوزەیرانی 2023 لە ناو بازاڕی چەمچەماڵ درایە بەر دەستڕێژی گوللە و گیانی لەدەستدا، ئەمرۆ بە ئامادەبوونی خێزان و کەسوکاری و 5 پارێزەر، ڕێکخراوەکان، داکۆکیکاران لە ماف و ئازادی لە کوردستان لە دادگای تاوانەکانی سێی دادگای شاری سلێمانی دانیشتنی دووەم بەڕێوەچوو.
دەشڵێت، ووتەی تۆمەتباری تاوانەکە وەرگیرا، چەندین پرسیاری لێکرا سەبارەت بە تاوانەکە، بکوژ لە وەڵامدا 23 جار دەیوت من مەلا (فڵان) هانی نەداوم، هیچ کەس هانی نەداوم بۆ ئەم کوشتنە تەنها خۆم بووم وە بە تەنها بیرم لێکردۆتەوە و بە تەنها تاوانەکەم ئەنجامداوە.
بەهار مونزیر ڕاشیگەیاندووە، "پرسیاری داواکاری گشتی و پارێزەرە خۆبەخشەکانی ڕێکخراوەکان وورد بوو، ئەم هەموو بابەتە لەگەڵ گریانی دایکی خواناس تێکەڵاو بوو کە بکوژ باسی وردەکاری کوشتنەکە و شانۆیەکی بچوکی دروستکردبوو بە جوڵەو بە قسەکردن دەیگێڕایەوە، ئێمە لەگەڵ بوونی دەنگی ئازاد و ئازادی دەربڕین و ڕا دەربڕینداین، هەمان کات نیگەرانین لە کاریگەری ئەو گوتارانەی بەم ڕۆژەی بردین وە بە پێویستی دەزانین هەڵوێستی گشتی دروست بکەین، بەرامبەر بەم جۆرە لە کوشتن کە لە کودستان هەبووە، بەڵام کەم بووە لە ڕابردوودا.
وتیشی: "بەڵێ بکوژ وتی من لەسەر باوەڕ کوشتم و تەواو، کوشتم من کوشتم من کاریگەر بووم بە مەلایەک لە سعودیە وە لە ئیفادەی یەکەمی کە لە دادگا بە گرنگترین ئیفادەی ئەژمار دەکرێت باسی مەلاکەی ئێرەشی کردووە کە لە ژێر کاریگەری ئەودا بووە".
