بکوژی چوار ئەندامی خانەوادەی خێزانی لە شاری هەولێری پایتەخت دەستگیر دەکرێت
بکوژی چوار ئەندامی خانەوادەی خێزانی لە شاری هەولێر دەستگیر دەکرێت.
بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی هەەولێر کەمێک پێش ئێستا ڕایگەیاند، دوای ئەوەی لە رووداوێکی تەقەکردن ئاگادار کراینەوە لە گەڕەکی فەرمانبەرانی شاری هەولێر، دوای ئەنجامدانی بەدواداچوون لە لایەن تیمەکانمانەوە بۆمان دەرکەوت تۆمەتبار (س ، م ، ع) کە پیشەی پزیشکە، لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی بە چەکی جۆری دەمانچە هەڵساوە بەکوشتنی هاوسەری و خەزوور و خەسوو و خوشکی هاوسەری، دوای ئەنجامدانی ئەم تاوانە تۆمەتبار (س ، م) بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیر کرا.
شەوی پێنجشەممە 13ـی ئادار، لە شاری هەولێری پایتەخت دکتۆرێک تەقە لەماڵی خەزووری دەکات لەئەنجامدا چوار کەس دەکوژێت.
بەگوێرەی زانیارییە سەرتاییەکان، هێرشبەرەکە پزیشکە و یەکێک لە کوژراوەکان هاوژینیەتی کە ئەویش پزیشکە، تائێستاش نازانرێت هۆکاری ئەنجامدانی ئەم تاوانە چییە، بەڵام زانیارییەکان ئاماژە بە کێشەی کۆمەڵایەتی دەدەن.

وێنەی ئەو پزیشکەی کەمێک لەمەوبەر لە هەولێر خێزانەکەی و 3 کەسی دیکەی ماڵی خەزووری کوشت، ناوی د. سیروان مەحموودە و دکتۆری نەشتەرگەری گشتییە و بەڕێوەبەری نەخۆشخانەیەکی ئەهلیە لە هەولێر.
