بەسرە..پیاوێک تەواوی خێزانەکەی خۆی دەکوژێت و دواتر خۆیشی دەکوژێت
پارێزگای به‌سره پیاوێك له‌ناو ماڵه‌كه‌ی خۆیان به ده‌ستڕێژی گوللـه هه‌ر 11 ئه‌ندامی خێزانه‌كه‌ی ده‌كوژێت و دواتر خۆیشی كوشت.
ئێوارەی چوارشه‌ممه، باوکێک به‌هۆی كه‌ڵه‌كه‌بوونی قه‌رزه‌وه له‌سه‌ری ته‌واوی خێزانه‌که‌ی کوشت و دواتر خۆیشی کوشت.
سەرچاوەیەكی ئەمنی بە ئاژانسەکانی راگەیاندووە: "باوکەکە قەرزێكی زۆری له‌سه‌ر كه‌ڵه‌كه‌بووه و فشاری لەسەر بووە، ئەمەش وایکردووە هەر 11 ئەندامی خێزانەکەی له‌ناو ماڵه‌كه‌ی خۆیان له قه‌زای شه‌ت ئه‌لعه‌ره‌ب بکوژێت و دواتر خۆیشی بکوژێت".
به‌پێی سه‌رچاوه ئەمنیەکە، "باوکەکە تفەنگێکی کڵاشینکۆفی بەکارهێناوە بۆ ئەنجامدانی تاوانه‌كه"، ئاماژەی بەوەشکرد "ئه‌و پیاوه لە بواری خانووبەرەدا کاردەکات و دوای ئەوەی فێڵی لێدەکرێت ملیارێک دیناری لەدەستداوە".
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد، "هێزێکی ئەمنی چوونەتە شوێنی رووداوەکە و تەرمەکانیان گواستووەتەوە بۆ بەشی پزیشکی دادوەری بۆ تەواوکردنی رێکارە یاساییەکان".
