بەغدا وهەرێم باس له جێبه‌جێكردنی بڕینی 3% له‌موچه‌ی فه‌رمانبه‌ر و خانه‌نشینانی هه‌رێم دەکەن
شاندێكی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق گه‌یشته هه‌رێم و له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان باسیان له جێبه‌جێكردنی بڕینی 3% له‌موچه‌ی فه‌رمانبه‌ر و خانه‌نشینانی هه‌رێم كرد كه له 1ی (حوزه‌یران/6)ی 2025ه‌وه جێبه‌جێده‌كرێت.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه شاندێكی وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی فیدراڵ به‌سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر حه‌یده‌ر جاسم به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سندوقی خانه‌نشینی عێراق سه‌ردانی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هه‌رێمی كوردستانیان كرد.
له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كدا كه هاوڕێ كه‌مال ڕاوێژكاری وه‌زاره‌ت و كۆڤان ته‌حسین به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ژمێركاری و ئه‌بوبه‌كر عه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بودجه ئاماده‌ی بون، گفتوگۆ له‌سه‌ر بابه‌تی لێبڕینی له 3%ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینانی هه‌رێمی كوردستان كرا كه له‌سه‌ر بنه‌مای جێبه‌جێكردنی یاسای خانه‌نشینی یه‌كگرتوی عێراق و له‌سه‌ر داوای وه‌زاره‌تی دارایی عێراق له رۆژی 1-1-2014 تاوه‌كو 30-6-2024 له رۆژی 1-6-2025ه‌وه مانگانه به‌قیست لێیان وه‌رده‌گیرێته‌وه.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌دا پرسی خانه‌نشینی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و چۆنیه‌تی هه‌ژماركردنی خزمه‌ت و موچه‌كانیان له‌چوارچێوه‌ی یاسای خانه‌نشینی یه‌كگرتوی عێراق گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، رۆژی 13ی (ئایار/5)ی 2025 له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌فه‌رمی بانگهێشتی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی خانه‌نشینی نیشتیمانی و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سندوقی خانه‌نه‌نشینی عێراق كرا به‌مه‌به‌ستی كۆبونه‌وه و گفتوگۆ له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و گرفته‌كانی تایبه‌ت به‌خانه‌نشینان له‌هه‌رێمی كوردستان.
