بەفەرمی...: بەرهەم ساڵح وەک کۆمیساری باڵای پەنابەرانی جیهان دیاری کرا
ئەمڕۆ هەینی، نەتەوە یەکگرتووەکان بە فەرمی هەڵبژاردنی " بەرهەم ساڵح"سەرۆک کۆماری پێشووی عێراقی وەک کۆمیساری باڵای کاروباری پەنابەران لە جیهان ڕاگەیاند.
لە بەیاننامەیەکدا کە دەستی ئاژانسی موتەڵع کەوتووە "ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس" ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان،نامەیەکی ئاڕاستەی سەرۆکی لیژنەی جێبەجێکار کردووە و نیازی خۆی بۆ پێشنیارکردنی "بەرهەم ساڵح " بۆ ئەو پۆستە دەربڕیوە، ئەوەش وەک جێگرەوەیەک بۆ (فیلیپۆ گراندی) کە ماوەکەی تەواو دەبێت.
بەگوێرەی ناوەرۆکی بەیاننامەکە : ماوەی سەرۆکایەتییەکەی "بەرهەم ساڵح "5 ساڵ دەبێت،و لە 1ی کانوونی دووەمی 2026 دەستپێدەکات و لە 31ی کانوونی یەکەمی 2030 کۆتایی دێت.
"گۆتێرێس " ئاماژەی بەوەشکردووە: کە ئەم هەڵبژاردنە دوای پرۆسەیەکی وردی وەرگرتنی سیڤی و چاوپێکەوتن لەگەڵ پاڵێوراوەکان لەلایەن لیژنەی ڕاوێژکارانەوە ئەنجام دراوە.
