بەلەمێکی کۆچبەران لە کەنارەکانی ئیتاڵیا نووقم بوو
شەوی رابردوو پاسەوانی دەریایی ئیتاڵیا رایگەیاند، حەوت کۆچبەریان لەنزیک کەناراوەکانی دوورگەی لامپادووسیا لە باشووری ئیتاڵیا رزگار کردووە کە سەرجەمیان سووریی بوون، تیمەکانیان سەرقاڵی گەڕانن بەدوای 21کۆچبەری دیکەدا، راشیگەیاندووە، ئەو کۆچبەرانە لەناو بەلەمێکی بچووکدا بوون و نزیکەی 15 کیلۆمەترێکیان مابوو بگەنە کەناراوەکانی ئەو دوورگە ئیتاڵییە، کاتێک بەلەمەکەیان تێکشکاوە و ژێرئاو کەوتووە.
هەروەها هێزی دەریایی ئیتاڵیا، ڤیدیۆی رزگارکردنی حەوت کۆچبەرە سووریاییەکەی بڵاوکردووەتەوە و کاتێک کۆچبەرەکان بە سەلامەتی دەگەنە دوورگەی لامپادووسیا، بە ئیتاڵییەکان رادەگەیهنن، بەلەمەکەیان لە لیبیاوە بەرەو ئیتاڵیا چووە و 28 کۆچبەری تیادا بووە کە سیانیان منداڵ بوون.
کۆچبەرەکان وتوویانە بەلەمەکەیان بەهۆی ناجێگیریی کەشوهەوا و بەهێزیی شەپۆلی دەریاکە تێکشکاوە و ژێرئاو کەوتووە و سەرجەم کۆچبەرەکانیش کەوتوونەتە ناو ئاوەکەوە.
