بەڕێوبەری تیمی ئۆتۆمبێلی رێدبوڵ رووبەڕووی لێکۆڵینەوە دەبێت بەهۆی ناردنی وێنەی نەشیاو
بەڕێوبەری تیمی ئۆتۆمبێلی رێدبوڵ، کریستیان هۆرنەر بەهۆی ناردنی وێنەی نەشیاو بۆ یەکێک لە خانمە کارمەندێکی تیمەکەی و بێزارکردنی بە بەردەوامی بڕیارە لەلایەن تیمی رێدبوڵەوە لێکۆڵینەوەی لەگەڵ بکرێت.
کریستیان خانمە کارمەندێکی تیمەکەی بێزاردەکات رۆژانە بە ناردنی وێنەی نەشیاو و رەفتاری نادروست، ئەو خانمەش راستەوخۆ بە بەڵگەوە داوا لە تیمی رێدبوڵ کرد کە ئەم بێزارکردنی کریستیان بوەستێنن، لە کاتێکدا هۆرنەر لە دادگای فیدراسیۆنی ئۆتۆمۆبیل ناسراو بە (FIA)، ئەم تۆمەتانە رەتدەکاتەوە، بەڵام رێدبوڵ دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە بابەتەکە کرد.
هاوکات بە هۆرنەریشیان گووتووە، کە باشترە گرێبەستەکەی لەگەڵ تیمی ڕێدبۆڵ هەڵبوەشێننەوە و چەند سەرچاوەیەک ئاماژە بەوە دەکەن، کە رێدبوڵ بەڵێنیان بە هۆرنەر داوە ئەگەر گرێبەستەکەی هەڵبوەشێنێتەوە بابەتەکە بۆ هەردوولا بە پارێزراوی دەمێنێتەوە و کۆتایی پێدەهێنرێت.
