ترەمپ فڕۆکەی جەنگی نەوەی شەشەمی ئێف-47 ى ئاشکرا کرد
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ،ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند، هێزی ئاسمانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بە جێبەجێکردنی پڕۆژەی نوێی نەوەی شەشەمی فڕۆکە جەنگییەکان، کە فڕۆکەی جەنگی F-47، بەرەو پێشەوە دەچێت، ئاماژەی بەوەدا کە نزیکەی پێنج ساڵە بە نهێنی دەفڕێت،ئەمەش هەنگاوێکە کە شارەزایان بە پێویستی دەزانن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر ململانێیەکی ئەگەری لەگەڵ چین و ڕووسیا.
ترەمپ رایگەیاند، لەچوارچێوەی بەهێزكردنی هێزەكانی ئاسمانی و نوێكردنەوەی پڕۆگرامەكان بۆ نەوەی نوێتر، کۆمپانیای "بۆینگ" گرێبەستی بۆ پەرەپێدانی فڕۆکەی جەنگی نەوەی شەشەمی (F-47) بۆ هێزی ئاسمانی ئەمەریکا بەدەستهێناوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئاشكراكردنی بەرهەمهێنانی فڕۆكە نوێكە، دوای چەند مانگێک لە نادڵنیایی پەرەپێدانی بەرنامەکە دێت، چونكە ئاڵنگارییەكانی بەردەم بودجەی وڵات و گۆڕانكاری لە گنگترین پێداویستییەكانی بەرگری وایكردوە كە پێداچونەوەیەكی گشتگیر بكرێت پاشان بتوانرێت بڕیای كۆتایی لەسەر بدرێت.
باسی لەوەشکرد، بۆ تاقیكردنەوە فڕۆکەی جەنگی نەوەی شەشەمی (F-47) نزیکەی پێنج ساڵە بە نهێنی دەفڕێت.
هەروەها، بە پێشکەوتوترین فڕۆکە مێژوی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریکا دادەنرێت، كە توانای پێشکەوتوی لە خۆحەشاردان و هەڵگرتنی چەک و زیرەکی دەستکردی هەیە.
