ته‌ندروستی هه‌رێم چەند رێكارێک بۆ خۆپارێزی له په‌تای وه‌رزی بڵاوده‌كاته‌وه
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم، رێكاره‌كانی خۆپارێزی و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ری له‌كاتی توشبون به په‌تای وه‌رزی بڵاوكرده‌وه و راشیگه‌یاند، باشترین رێكاری خۆپارێزی دژی په‌تای وه‌رزی بریتییه له خۆكوتان به ڤاكسینی دژه ئه‌نفله‌وه‌نزا. وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌په‌یامێكدا بڵاویكرده‌وه، په‌تای وه‌رزی یه‌كێكه له ھه‌وكردنه ڤایرۆسییه‌كان كه له‌سه‌ر ئاستی جیھان به یه‌كێك له به‌ربڵاوترین په‌تاكان داده‌نرێت و زۆربه‌ی جار له كاتی گۆڕانی كه‌شوھه‌وا توشی مرۆڤ ده‌بێت و كۆمه‌ڵه نیشانه‌یه‌ك به دیار ده‌كه‌ون ئه‌وانیش ( به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی له‌ش "تا"، كۆكه ، له‌ش داھێزان و بێ تاقه‌تی ، سه‌ر ئێشه و قورگ ئێشه) نیشانه‌كان ده‌كرێت له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی دیكه جیاواز بن .
بۆ ئەوەی لەم پەتا وەرزییە پارێزراو بی ئەم رێنماییانە جێبەجێ بکە :
— ڤاکسین : باشترین رێکاری خۆپارێزی دژی پەتای وەرزی بریتییە لە خۆکوتان بە ڤاکسینی دژە ئەنفلەوەنزا ، خۆشبەختانە وەزارەتی تەندروستی توانیویەتی ڤاکسینی دژە ئەنفلەوەنزا لە بنکە تەندروستییە سەرەکییەکان لە ھەرێمی کوردستان دابین بکات . ئەم گروپە لە کۆمەڵگا لە پێشینەن بۆ وەرگرتنی ڤاکسینی دژە ئەنفلەوەنزا :.
* ئافرەتی دووگیان
* منداڵی تەمەن شەش مانگ تا پێنج ساڵ
* کەسانی بەساڵاچوو ( سەروو ٦٥ ساڵ )
* ئەو کەسانەی نەخۆشی درێژخایەنیان ھەیە
* پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی
— گرنگیدان بە پاک و خاوێنی و شۆردنی دەستەکان
— داپۆشینی دەم و لوت لە کاتی کۆکە و پژمین
— مانەوە لە ماڵ لە کاتی دەرکەوتنی نیشانەکان و پشوودان
—دوورکەوتنەوە لەو کەسانەی نیشانەکانی پەتای وەرزییان ھەیە
— دەستنەدان لە دەم و چاو و لوت پێش دەست شۆردن
— لەکاتی دەرکەوتنی نیشانەکانی پەتای وەرزی ئەم رێنماییانە جێبەجێ بکە :
* پشوودان
* خواردنەوەی بڕێکی باش لە ئاو و شلەمەنییەکان
* گرنگیدان بە خواردنی میوە و سەوزەوات
* ھەر کاتێک نیشانەکان قورس بوون و تەندروستیت تێکچوو راستەوخۆ سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکە .
