توركيا..ئەردۆغان پێشنیازدەکات ڕۆژی نەورۆز لەوڵات بكرێتە پشووی بەهار
ئەمرۆ هەینی ،ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی کۆماری تورکیا نەورۆزی وەك جەژنی جیهانی تورك ناوبرد و پێشنیازی كرد، ڕۆژی نەورۆز لە توركیا بكرێتە پشووی بەهار و برایەتی.
سەرۆک کۆماری تورکیا لەمیانەی وتارێكدا كە بەبۆنەی نەورۆزەوە پێشكەشی كرد، پیرۆزبایی لە هەمووان كرد و ڕایگەیاند، پێشنیاز دەكات ڕۆژی 21ی ئادار وەك پشووی بەهارو برایەتی لە توركیا دیاری بكرێت، بۆ ئەم مەبەستەش ئامادەیە پێشنیازەكە بخاتە بەردەم پەرلەمان.
وتیشی: 21 ی ئادار و نەورۆز دەبێتە ڕۆژی ئاهەنگ و یادی هاوبەشی جیهانی تورك! ئاماژەی بەوەش داوە: نەورۆز هی هەموو نەتەوەكانە بە عەلەوی، سوننە، تورك و كوردەوە، جەژنی هەموو جوگرافیاكەمان نەك جەژنی گرووپێكی نەتەوەیی دیاریكراو.
ئەردۆغان راشیگەیاند: بەربەستەكان بۆ ئامانجی توركیایەك بەبێ تیرۆر تێپەڕێنراون و پێیان وایە بەبێ قورسكردنی كارەكە دەگەنە قۆناغی كۆتایی توركیای بێ تیرۆر.
باسی لەوەکرد: پاش كۆتاییهاتنی پرۆسەكە توركیا لە دەرگای سەردەمێكی زۆرجیاواز دەدات.
