تورکیا بۆردوومانی شارەکانی ڕۆژئاوای کوردستان دەکات و سڤیل و منداڵ بوونە قوربانی
تورکیا بە چڕی بۆردوومانی شارەکانی ڕۆژئاوای کوردستان دەکات و کۆمەڵێک سڤیل و منداڵ بوونە قوربانی.
میدیاکانی رۆژئاوای کوردستان بڵاویانکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سوپای تورکیا جارێکی دیکە سنووری چەند گوند و شارێکی رۆژئاوای کوردستان بۆردوومان کرد و بەوهۆیەوە منداڵێک گیانی لەدەستدا و دوو منداڵی دیکە بریندار بوون.
لەوبارەیەوە، ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رايگەياندووە، هێرشە ئاسمانییەکانی تورکيا لە ئێوارەی رۆژی چوارشەممە بۆ سەر باکووری رۆژهەڵاتی سووريا "ڕۆژئاوای کوردستان" چڕبوونەتەوە، لە ئەنجامی 45 هێرشی ئاسمانی 27 هاوڵاتی سڤيل کوژراون تا بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی.
روانگەی سووری رايگەياندووە، هێرشە ئاسمانییەکانی تورکيا لە ئێوارەی رۆژی چوارشەممە بۆ سەر باکووری رۆژهەڵاتی سووريا چڕبوونەتەوە، لە ئەنجامی 45 هێرشی ئاسمانی 27 هاوڵاتی سڤيل کوژراون.
رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، هێزەکانی سوریای دیموکرات کوژرانی لانیکەم 12 هاونیشتمانیى سڤیلیان پشتڕاستکردەوە کە دووانيان منداڵبوون، ئەوەش بەهۆی هێرشەکانی تورکياوە بۆ سەر باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا.
لەکاتێکدا، لە نزیک کاتژمێر 10:00 شەوی رۆژی پێنجشەممە، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بە چری لە ئاسمانی چیای شەنگالدا دەگەڕێن و چەندین ناوچە و پێگەیان لە شەنگال و دەورووبەری بۆردوومانکرد لەوانە ناوچەی مەدەنی کە ژیانی لێکەوتەوە و دانیشتوانی ئەو ناوچەیە هەرەسان کردووە.
هاوکات، لە دەوروبەری گوندی بەرچی سەر بە قەزای ئامێدی لەسنووری پارێزگای دهۆک، شەڕو پێکدادانی توند لە نێوان گەریلاکانی پەکەکە و سەربازانی سوپای تورکیا هەڵگیرسا، هاوکات بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر هێزەکانی تورکیا ناوچەکە بۆردوومان کرد، ئەمەش بەبێ ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هیچ لایەنێکی پەیوەندیدار ڕوونکردنەوە لەسەر هێرشەکانی تورکیا لە خاکی هەرێم نەداوە.
زانیاری زیاتر...
ماوەى دوو ڕۆژە فڕۆکەکانی تورکیا بەچڕى بۆردوومانى ناوچە جیاوازەکانى سنوورى دهۆک و ڕۆژهەڵاتی هەولێر دەکەن و چیای ئاسۆس و قەندیل و باکووری پارێزگای سلێمانی دەکەن و جگە لەوەش لەشکرکێشی گەورەی کردۆتە ناوچەکە و بازگەیان داناوە.
