توێژینەوەكان پێنج سوودی سەرسوڕهێنەری سیر ئاشكرا دەكەن
توێژینەوەكان پێنج سوودی سەرسوڕهێنەری سیر ئاشكرا دەكەن.
سیر بە شێوەیەکی بەرفراوان بەکاردێت بۆ بەهێزکردنی تامی خواردن و چارەسەرکردنی چەندین نەخۆشی، سیر هێزێکی خۆراکی دەوڵەمەندە بە توخمى خۆراکی پێویست وەک ڤیتامین B6، مەنگەنیز، ڤیتامین C، سێلینیۆم، ڕیشاڵ و هتد... .
بەپێی ڕاپۆرتێک که ماڵپەڕی Jagriniـی هیندی بڵاویکردەوە، چەند پارچە سیرێكی بچووک ئاستی کۆلیسترۆڵ باشتر دەکات، سوود بە تەندروستی دڵ دەگەیەنێت، بەرگری بەهێز دەکات، بۆرییەکانی خوێن لە لەشدا ئارام دەکاتەوە و یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات، بەم شێوانە: تەندروستی دڵ، بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی کلیڤلاند کلینیک، خواردنی سیر کاریگەری ئەرێنی لەسەر خوێنبەرەکان و بۆرییەکانی خوێن هەیە، خڕۆکە سوورەکانی خوێن گۆگرد لە سیردا دەگۆڕن بۆ گازی دووانە گۆگردیدی هایدرۆجینی، کە بۆرییەکانی خوێن فراوان دەکات و ڕێکخستنی پەستانی خوێن ئاسانتر دەکات.
تایبەتمەندی پزیشکی، سیر ڕووەکێکی چڕی خۆراکيه کە ژمارەیەکی سەرسوڕهێنەر لە خۆراک و دژە ئۆکسان لە یەک پارچەدا دابین دەکات، لەکاتی خواردنی سیری خاو یان کوڵاو، جەستە هەندێک خۆراکی سەرەکی وەک ڤیتامین، کانزا، مەنگەنیز، زینک، گۆگرد، ئاسن، پۆتاسیۆم، کالسیۆم، سێلینیۆم و توخمەکانی تر بەدەست دەهێنێت کە تەندروستی لەش بەهێز دەکەن.
بەهێزکردنی وزە، زۆرێک لە توێژینەوەکان پشتگیری ئەوە دەکەن کە کاتێک کەسێک بە ماندوویی لەخەو هەڵدەستێت یان کاتێک وزەى کەم دەبێت، به خواردنی سیر دەتوانێت دەستبەجێ ئاستی وزە بەرز بکاتەوە و ببێته کەسێک بەرهەمدارتر، سیر سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندی فیتۆ کیمیاییە کە بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشییەکان و بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری ناسراوە.
دابەزاندنی کێش، بەهۆی دەوڵەمەند سیر بە خۆراکی بەهێزكەر یارمەتی بەهێزکردنی میتابۆلیزم دەدات، کە دەتوانێت یارمەتی دابەزاندنی کێش بدات، کاتێک سیر لەسەر گەدەیەکی بەتاڵ دەخۆیت، هەست بە تێربوون دەكەیت و هەستی برسێتی کەم دەکاتەوە، سیر دەتوانرێت وەک سەرکوتکەرێکی کاریگەر و سەلامەت سەیر بکرێت کە ڕێگری لە زۆر خواردن دەکات.
باشتركردنى ئاستی کۆلیسترۆڵ،
سیر دەوڵەمەندە بە ئەلیسین، ئاوێتەیەکی چالاکە کە ناسراوە بە کەمکردنەوەی ئاستی کۆلیسترۆڵی زيانبەخش لە لەشدا، بەکارهێنانی سیر دەتوانێت یارمەتی کەمکردنەوەی ئاستی کۆلیسترۆڵی خراپ بدات و تەندروستی دڵ بەهێز بکات.
