تەندروستی سلێمانی هۆشداری دەدات لە گومانی بڵاوبونەوەی نەخۆشی کۆلێرا
بەڕێوبەرایەتی تەندروستی سلێمانی هۆشداری دەدات لە زیادبونی حاڵەتەکانی سکچون و ڕشانەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رۆژی یەکشەممە (2023/8/27)، هاوڵاتیانی سنووری سلێمانی ئاگادار کردەوە لەوەی حاڵەتەکانی سکچون و ڕشانەوە بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە و گومانی بڵاوبونەوەی کۆلێرای لێ دەکرێت، هەروەها ڕاشیگەیاند کە سەرجەم تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی لەئیستادا پشکنین و بەدواداچوون بۆ حاڵەتەکان دەکەن.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی هۆشداری داوە هاوڵاتیان کە لەئیستادا خۆیان بەدوور بگرن لە بەکارهێنانی ئەو ئاوەی لە سەرچاوەکەی دڵنیا نین و تەنها ئەو ئاوەی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی دابین دەکرێت وە ئاوی بتڵ کراوەکان کە لە ژێر چاودێری تیمەکانی تەندروستیدا کاردەکەن بەکاربهێنن.
وە هاوکات بڕیاردرا بە قەدەغەکردنی هەموو جۆرە سەوزەو و ماستاو لە چێشتخانە و خواردنگەکان و شوێنەگشتیەکان تەنیا ڕێگە دەدرێت بە بەکەرهێنانی ماستاوی لەقتوونراو.
