تەندروستی عێراق كاراكردنی فۆڕمی ئەلیکترۆنیی داواکاری بۆ دامەزراندنی دەرچوانی زانكۆكانی کوردستان و دەرەوە وڵات ڕادەگەیەنێت
وەزارەتی تەندروستی عێراق، كاراكردنی فۆڕمی ئەلیکترۆنیی داواکاری بۆ دامەزراندنی دەرچوانی زانكۆكانی کوردستان و دەرەوەی عێراق بۆ ساڵی خوێندنی 2023-2024 ڕاگەیاند كە سەرجەم بەشە پزیشكییەكان دەگرێتەوە و پڕكردنەوەی فۆڕمەكە بۆ ماوەی مانگێك بەردەوام دەبێت.
وەزارەتی تەندروستی عێراق ئەمشەو لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، "بە پشتبەستن بە ڕێنماییەکان، بەشی پلاندانان و پەرەپێدانی سەرچاوەکان داوا لە سەرجەم دەرچوانی پزیشکی مرۆیی، پزیشکی ددان، دەرمانسازی، کۆلێژی تەکنیکی و پەیمانگا پزیشکی و تەندروستی و تەکنیکییەکان دەکات کە دەیانەوێت لە ستافی وەزارەت دابنرێن، فۆڕمی ئەلیکترۆنی پڕبکەنەوە".
ئاماژە بەوەشکراوە، "دوای پەسەندکردنی خشتەکانی بودجە لەلایەن وەزارەتی دارایی و بەپێی پێویستی ڕاستەقینەی وەزارەت، دامەزراندن دەکرێت"، ئاماژە بەوەشکراوە، فۆڕمەکە بۆ ماوەی مانگێکی تەواو لە بەرواری ڕاگەیاندنەکەیەوە بەردەست دەبێت.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، دامەزراندنەكە دەرچوانی زانكۆكانی هەرێمی كوردستانیش دەگرێتە و دەتوانن لە ڕێگەی ئەم لینكەوە فۆڕمەكە پڕ بكەنەوە.
رابط التقديم لاستمارة اقليم كردستان اضغط هنا -رابط التقديم لاستمارة خارج العراق اضغط هنا
اقرأ المزيد على الرابط : https://almutalee.com/news/الصحة-تطلق-استمارة-التعيين-لخريجي-كليات-كردستان-وخارج-العراق-بعدة-تخصصات-روابط
