جامی ئەفریقا.. میسر و مۆزەمبیق بەدوو گۆڵ یەکسانبوون
لە جامی ئەفریقا میسر نەیتوانی سەرکەوتن بەدەست بهێنێت و بە دوو گۆڵ لەگەڵ مۆزەمبیق یەکسان بوو.
لە یارییەکانی قۆناغی کومەڵەکان و لە کۆمەڵەی دووەمی جامی ئەفریقا میسڕ ڕوبەڕووی مۆزەمبیق بوەوە.
لە تایمی یەکەم میسڕیەکان هەر لەسەرەتا و لە خولەکی دوو لەڕێی موستەفا محەمەدوە گۆڵی یەکەمیان تۆمارکرد پاش ئەوەش بەتەواوی کۆنترۆڵی یارییان کرد بەڵام نەیانتوانی گۆڵی تر تۆمار بکەن و ئەو تایمەش بە گۆڵێکی بێ وەڵام کۆتایی پێهات.
لە تایمی دووەم مۆزەمبیقیەکان بە شێوەیەکی جیاواز هاتنەوە نێو یاریگاوە لە خولەکەکانی 55 و 58 دوو گۆڵیان لەڕێی یاریزانان ویتی و کلێسیۆ باکوێ تۆمارکرد، پاش ئەوە میسڕیەکان بەردەوام بوون لە هەوڵدان بۆ یەکسانەکردنەوەی ئەنجامەکە تا لە خولەکی حەوتی زیادکراوی تایمی دووەم محەمەد سەڵاح لە ڕێی لێدانی سزاوە توانی گۆڵی یەکسان تۆمار بکات و سەرەنجام یارییەکەش بە دوو گۆڵ بۆ هەردوولا یەکسان بوو.
بەم ئەنجامەش هەردوو یانە بوون بە خاوەنی خاڵێک و یارییەکی تری ئەم کۆمەڵەیەش لە نێوان غانا و کاپی ڤێردی ئەنجام
