جهمیل بایك: هەرچەندە شاندەکە لەگەڵ ئاپۆدا کۆبونەوە بەڵام گۆشەگیری بەردەوامە و کۆتایی نەهاتوە
جهمیل بایك، هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە لهبارهی دانوستانهكان لهگهڵ توركیا، ڕایگهیاند، "هەرچەندە شاندەکە لەگەڵ ئاپۆدا کۆبونەوە، بەڵام گۆشەگیری بەردەوامە و کۆتایی نەهاتوە،دەشڵێت بهرپرسانی توركیا لە لایەکەوە دەڵێن، پەرە بە خوشک و برایەتی كورد و تورك دەدەن لایەکی دیکەوە هیچ کاتێک لەسەر بنەمای خوشک و برایەتی ناجوڵێنەوە.
جهمیل بایك لهمیانی چاوپێكهوتنێكدا لهگهڵ كهناڵی ستێرک تیڤیی، لهبارهی دانسوتانهكان لهگهڵ توركیا، ڕایگهیاند، "هەرچەندە شاندەکە لەگەڵ ئاپۆدا کۆبونەوە، بەڵام گۆشەگیری بەردەوامە و کۆتایی نەهاتوە، لەو بارودۆخەی گۆشەگییردا ئاپۆ ناتوانێت ڕۆڵی خۆی بگێڕێت، ئهگەر دەوڵەتی تورکیا بەڕاستی دەیەوێت کێشەکانی تورکیا چارەسەر ببن، پرسی کورد لە نێو ئەو پرسانەدا پرسێکی بنەڕەتییە، ئەوە لەم مانگانەی کۆتییدا زۆرتر ڕوونبوەوە، بۆئەوەی کێشەکان چارەسەر ببێت، دەبێت کۆتایی بە گۆشەگیری بهێنێت".
ئاماژهی بهوهشكرد، پرسی تورکیا دیموکراتیکبونە، دەوڵەتی تورکیا هیچ کاتێک هەنگای بۆ ئەوە نانێت، لەبەرئەوەی ئهگەر دیموکراتیکبون لە تورکیادا پێشبکەوێت، لە هەمو کەسێک زیاتر کوردان لێی سودمەند دەبن، بۆ ئەوەی کورد سود وەرنەگرێت، دەوڵەتی تورکیا دیموکراتیکبون پێشناخات، ئهگەر پەرە بە دیموکراتی بون نادات ئەوا هۆکارەکەی پرسی کورددە، لەبەرئەوەی خواستێتی کۆتایی بە کوردان بهێنێت.
جهمیل بایك باسی لهوهشكرد، لە ئێستادا تورکیا گەیشتوە بە قۆناغێک، ئیدی ناتوانێت وەک پێشو بەردەوام بێت، بۆ تورکیا دیموکراتیکبون مەرجە، ئهگەر قبوڵی نەکات و عەقڵێتی نەگۆڕێت ئەوا تەنگەتاو دەبێت و گورزی گەورەی بەرەکەوێت، لێرەدا ئاپۆ دەور وەردەگرێت، دەیەوێت تورکیا هەنگاوبنێت بۆ ئەوەی کۆتاییەکەی وەک عوسمانییەکان نەبێت، لەبەرئەوەی دۆخی ئێستای تورکیا هاوشێوەی کۆتا دۆخەکانی عوسمانییە، ئەوەش مەترسییەکی مەزنە بۆ تورکیا، "ڕێبەر ئاپۆ ئەرکی مێژوی خۆیی پێکدێنێت، پێویستە دەوڵەتیش ئەمە ببینێ و لەسەر ئەم بنەمایە ئەرکی خۆی جێبەجێکات".
ئهوهشی وت، بهرپرسانی توركیا "لە لایەکەوە دەڵێن، پەرە بە خوشک-برایەتی دەدەین، مێژویەکی گەورەمان لەسەر بنەمای خوشک-برایەتی هەیە، لایەکی دیکەوە هیچ کاتێک لەسەر بنەمای خوشک-برایەتی ناجوڵێتەوە، ئهگەر بەڕاستی خوشک-براین، ئهگەر بە ڕاستی دەیەوێت پەرە بە خوشک-برایەتی بدات، ئەوکاتە دەبێت مافەکانی کورد جێبەجێ بکەن، وەک چۆن ئەوەی بۆ گەلی تورک کاردەکەن، دەبێت بەهەمان شێوەش مافەکانی گەلی کورد جێبەجێ بکەن، دەبینین هەمو شتێک بۆ گەلی تورک پێشەخەن، بەڵام بۆ گەلی کورد هەمو شتێک لەناودەبەن، واتا لەناوبردنی گەلی کورد بە بنەما دەگرن، ئەمە هیچ پەیوەندییەکی بە خوشک-برایەتییەوە نییە".
جهمیل بایك وتیشی، "دەوڵەتی تورکیا بەردەوامی دەدات بە کارەکانی، ئێمەیش لە تێکۆشانمان بەردەوام دەبین و ئەوەمان کردوە، تا ئەم زیهنییەتە نەگۆڕدرێت، لە ناوییدا هەلومەرجی ڕێبەر ئاپۆ گۆڕانکاری بەسەردا نەهێندرێت، تا لە پەرلەماندا کۆمسیۆن دروست نەبێت، لە لایەنی یاساییەوە هەنگاوی بۆ نەنرێت، ئێمە لە تێکۆشانمان بەردەوام دەبین، لەبەرئەوەی دەوڵەتی تورکیا ڕۆژانە بە هەمو چەک و هێرشێک دەدات بەسەرماندا، ئەوان خۆیان ئەمە دیاری دەکەن، هەڵبەتە ئێمەش درێژە دەدەین بە تێکۆشانمان".
ههروهها دهڵێت، "کاتێک مرۆڤ تەماشای ئاکەپە دەکات، کاتێک کە شاندەکە چو لەگەڵ ئاكپارتی کۆبونەوە بکات، چی لێدوانێکیاندا، وتیان قسەمان کرد، واتا ئەوەندە جددی نزیکەبنەوە! واتا ئەو شاندە بۆ قسەکردن نەچوەتە ئەوێ، لەمەوە مرۆڤ تێدەگات لەوەی ئامانجی ئاكپارتی چارەسەرکردنی پرسی کورد بونی نییە، پێشخستنی دیموکراتیکبون لە تورکیادا لە ئامانجیاندا نییە، ئهگەر هەبوایە ئەوا زمانێکی لەم شێوەیان بەکار نەدەهێنا، جدییانە نزیک دەبونەوە. بۆ نمونە پارتەکانی دیکە جددیانە نزیکبونەوە ڕەخنە و پێشنیاری خۆیا باس کرد. بەڵام ئاكپارتی بە تەنها وتی قسەمان کردوە، وەک ئەوەی گاڵتە بەخۆی بکات".
جهمیل بایك زیاتی ڕونیكردهوه، "ئهگەر لە لێدوانەکانی ئەردۆگان و ئاکپارتی بڕوانین، هیچ پەیوەندییەکی بە چارەسەرکردنی پرسەکانەوە نییە، دەیانەوێت پرسەکان قوڵتر بکەنەوە، لەسەر ئەو بنەمایە لێدوان دەدەن، واتا خواستیانە هیچ ڕێگەیەک بۆ ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە نەمێنێتەوە؛ بیانەوێت ملکەچی دروستکەن و ملکەچمان بکەن، دەبێت چەکمان دانێین، واتا بەدەر لە کوشتنکاری حیساب بۆ هیچ شتێکی دیکە ناکەن، ئهگەر چارەسەری لە ئامانجیاندا هەبێت، ئاخۆ زمانێکی ئاوا بەکاردەهێنن؟ نا هەرگیز بەکاری ناهێنن".
