حاجیان روو لە کێوی عەرەفە بۆ ئەنجامدانی گەورەترین پایەی حەج
ئەمڕۆ پێنجشەممە، حاجیانی ماڵی پیرۆزی خودا روو لە کێوی عەرەفە بۆ ئەنجامدانی گەورەترین پایەی حەج .
شانشینی سعودیە ڕایگەیاند : زیاتر لە ملیۆنێك و 500 هەزار حاجی لە دەرەوەی وڵاتەوە بۆ ئەنجامدانی حەج لەمساڵدا گەیشتوونەتە شانشینی سعودیە.
غەسان نعێمی وتەبێژی وەزارەتی حەج و عومرە راگەیاند : لەمساڵدا ژمارەیەكی نزیكی لە حاجیانی بیانی باسكرد، بەبێ ئەوەی ئاماژە بە ژمارەی حاجیانی ناوخۆ بكات.
وەزیری ناوخۆ و سەرۆكی لیژنەی باڵای حەج، عەبدولعەزیز بن سعود بن نایف بن عەبدولعەزیز،هەڵسا بە پێداچوونەوەی بە ئامادەیی هێزەكانی فریاكەوتنی تایبەت كرد بۆ ئەنجامدانی ڕۆڵی خۆیان وەك بەشێك لە هێزە ئەمنی و سەربازییەكانی بەشدار لە ئەركی حەجی ئەمساڵدا.
ئاژانسی ڕاگەیاندنی سعودیە بڵاویكردەوە : گوێی لە پێشكەشكردنی فەرماندەی هێزە فریاگوزارییە تایبەتەكان گرتووە، كە باسی لە هەوڵەكانی هێزەكان كردووە لە بەڕێوەبردنی جوڵەی قەرەباڵغی و ڕێكخستنی ڕێوڕەسمی بەردبارانكردن بەپێی پلانی ئەمنی حەج، ئەمە جگە لە ڕۆڵی هێزەكان لە پاراستنی ڕێكوپێكی و بەشداریكردن لە ئاسایش و سەلامەتی حاجییەكان و هەروەها پێداچوونەوەی بە وردەكارییەكانی پلانی ئۆپەراسیۆنی هێزە فریاگوزارییە تایبەتەكان كرد لە دامەزراوەی بەردبارانكردن.
شازادە عەبدولعەزیز بن سعود كورتەیەك لە كارەكانی پەرەپێدانی ئەمساڵ كە بەشدارە لە بەرزكردنەوەی سەلامەتی زیارەتكاران و ئاسانكاریكردنی جوڵەی قەرەباڵغی لە دامەزراوەی بەردباران كردن، لەوانەش ئامادەكردنی شەش باڵەخانە بۆ خزمەتگوزاری پشتیوانی، 11 بینای تایبەت بە پلیكانە، لەنێویاندا 386 پلیكانە و ڕێڕەوی كارەبایی، جگە لەو ئامرازانەی كە بۆ ساردكردنەوەی هەوا بەكاردەهێنرێن وەك بەشێك لە پڕۆژەكە بۆ كەمكردنەوەی كاریگەرییەكانی فشاری گەرما لە حەوشەی ڕۆژهەڵاتی دامەزراوەی بەردابارانكردن.
