حكومەتی هەرێم:نزیکەی یەک ملیۆن ئاوارە لە هەرێمی کوردستاندا هەیە
رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدهگهیهنێت، خۆشحاڵه پهنجه بخاته سەر ئەوکارانەی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە جێبەجێکردنی راسپاردەکانی پەیماننامەی نێودەوڵەتی بۆ مافە ئابووری و کۆمەڵایەتی و کولتوورییەکان کردوویەتی.
دیندار زێباری، رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان له میانی پێشكهشكردنی گوتارێك له كۆبوونهوهی 12ـی خولی 75ـهمینی لیژنهی تایبهت به مافه ئابووری و كۆمهڵایهتی و كولتوورییهكان له جنێف رایگهیاند، حكومهتی ههرێمی كوردستان، 24 یاسای دیاریكردووه و دهركردووه كه هاوپێچ بن لهگهڵ ئهوهی له پهیمانی ئابووری و كۆمهڵایهتی و كولتووریدا هاتووه.
دەشڵێت: بۆ پاراستنی پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکان، لیستی مافی نەتەوە و ئایین و مەزهەبە ئاینییەکان لە هەرێمی کوردستانی عێراق بۆ ساڵی (2003) و یاسای مافی پێکهاتەکان ژمارە (5)ی ساڵی 2015 دەرچوو.
رێکخەری راسپاردەکان باسی لەوەشکرد، بەمەبەستی بەدیهێنانی شەفافیەت و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، ڕەشنووسی ستراتیژی نیشتمانی دژە گەندەڵی لە هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2021 -2025 پەسەندکرا، هەروەها لە ساڵی (2023)دا، ژمارەی داواکارییەکانی تایبەت بە دۆسیەی گەندەڵی لە هەرێم گەیشتە (393) کەیس، هەروەها (248) کەیس رەوانەی دادگای لێهاتوو کراوە، جگە لەوەی (103) کەیس یەکلایی کراونەتەوە، هەروەها (42) کەیسی دیکەش بەهۆی کەمی بەڵگەی پێویستەوە گەڕێنرانەوە بۆ کۆمیسیۆن.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا نزیکەی 966 هەزار و 992 کەسی ئاوارە و پەنابەر لە هەرێمی کوردستانن، کە حکومەتی هەرێم (80%)ی پێداویستییەکانیان دابین دەکات.
حکومەتی هەرێم هەوڵی بێوچانی بۆ رزگارکردنی ئێزیدییە رفێندراوەکان داوە، کە تا ئەمڕۆ سێ هەزار و 567 کەسیان ئازاد کراون و دوو هەزار و 640 کەسیش هێشتا ئازاد نەکراون.
