حه‌ماس هێرشیكرده سه‌ر بڕیاره‌كه‌ی مه‌حمود عه‌باس بۆ پێكهێنانه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی فه‌ڵه‌ستین
بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس هێرشیكرده سه‌ر بڕیاره‌كه‌ی مه‌حمود عه‌باس سه‌رۆكی فه‌ڵه‌ستین بۆ پێكهێنانه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی فه‌ڵه‌ستین و به "یه‌كلایه‌نه و دور له كۆده‌نگی نیشتمانی" وه‌سفكرد.
بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "به نیگه‌رانییه‌كی زۆره‌وه به‌دواداچونمان بۆ ئه‌و راگه‌یه‌ندراوه كرد كه سه‌رۆكی فه‌ڵه‌ستین سه‌باره‌ت به نیازی چاكسازی له ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی فه‌ڵه‌ستین ده‌ریكردوه، به شێوه‌یه‌كی تاكلایه‌نه و دور له كۆده‌نگی نیشتمانی و پێشێلكردنی ڕێككه‌وتنه نیشتمانییه‌كانی نێوان گروپه جیاوازه‌كانی فه‌ڵه‌ستین بوه".
حه‌ماس ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، بڕیاره‌كه‌ی مه‌حمود عه‌باس "پێشێلكارییه‌كی جددییه بۆ ئیراده‌ی نیشتمانی به‌كۆمه‌ڵ و پشتگوێخستنی ئاشكرایه بۆ ڕێككه‌وتننامه‌كانی قاهیره، جه‌زائیر، مۆسكۆ و په‌كین".
باسی له‌وه‌شكردوه، "به‌رده‌وامی سه‌ركردایه‌تی تاكلایه‌نه له بڕیاردانی چاره‌نوسساز به‌بێ كۆده‌نگی، دابه‌شبون به‌رده‌وام زیاتر ده‌كات و پێگه‌ی نیشتمانی فه‌ڵه‌ستینیش لاواز ده‌كات".
حه‌ماس "رێبازی تاكلایه‌نه"ی ڕه‌تكرده‌وه، داوای ڕاگرتنی ده‌ستبه‌جێی هه‌ر هه‌نگاوێكی تاكلایه‌نه‌ی كرد و داوای "جێبه‌جێكردنی ئه‌وه‌ی كرد كه له كۆبونه‌وه نیشتمانییه‌كاندا له‌سه‌ری ڕێككه‌وتبو".
مه‌حمود عه‌باس، سه‌رۆكی فه‌له‌ستین ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردو بڕیارێكی بۆ پێكهێنانه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی پێش كۆتایی ئه‌مساڵ ده‌ركرد و به‌پێی بڕیاره‌كه‌ش، هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی نوێ پێش كۆتایی ساڵی 2025 به‌پێی سیسته‌می هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی فه‌ڵه‌ستین ئه‌نجامده‌درێت.
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی فه‌ڵه‌ستین له 350 ئه‌ندام پێكدێت كه دو له‌سه‌ر سێیان نوێنه‌رایه‌تی نیشتمان ده‌كه‌ن و به‌شه‌كه‌ی دیكه‌ش نوێنه‌رایه‌تی ڕه‌وه‌ند و ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌كات.
