حکومەت شکست دەهێنێت لە کۆنترۆڵی دۆلار و ئەمریکاش فشار دەخاتە سەر عێراق
حکومەت شکست دەهێنێت لە کۆنترۆڵی دۆلار و ئەمریکاش لە ڕووی ئابوورییەوە فشار دەخاتە سەر عێراق بەرامبەر بە پشتیوانیکردنی لە دۆزی فەڵەستین.
مستەفا گەرعاوی ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمان،ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند حکومەتەکەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران،شکستێگی گەورەی هێناوە لە کۆنترۆڵکردنی نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلار سەرەڕای ئەو پلان و چاکسازییانەی کە لە ڕابردوودا ئامادەکرابوون و دەستیان پێکرد.
گەرعاوی لەلێدوانێکی تایبەتدا بۆ ئاژانسی"موتەڵع" جەختیکردەوە " ڕێوشوێن و کۆبوونەوەکانی پێشوو کە لە نێوان حکومەت وپارێزگاری بانکی ناوەندی و خاوەن بانکە حکومییەکاندا بەڕێوەچوو لەسەر کۆنترۆڵکردنی نرخی دۆلار و بازرگانی پێنەکردنی لە ناوخۆدا سەرکەوتوو نەبوون"، ئاماژەی بەوەشکرد کە حکومەت شکستی هێناوە لە سەپاندنی کۆنترۆڵی خۆی بەسەر سەقامگیری دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقیدا.
وتیشی، "سەرۆک وەزیران دوێنێ لەگەڵ دەسەڵاتدارانی پەیوەندیدار کۆبووەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر جێبەجێنەکردنی پاکێجەکانی چاکسازی پەیوەست بە نرخی دۆلارەوە"، داوای لە سودانیش کرد چارەسەری کاریگەر بگرێتەبەر وەک ئەوانەی لەلایەن بانکی ناوەندییەوە دەرکران بۆ کۆنترۆڵکردنی دۆلار لە دەروازە سنورییەکان و باجەکانی گومرگی".
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی ئاماژەی بەوەدا کە کاریگەری سیاسی ئەمەریکا هەیە بۆ فشارخستنە سەر عێراق لە ڕووی ئابوورییەوە بەرامبەر بە پشتیوانیکردنی لە دۆزی فەڵەستین و پاڵپشتیکردنی خەڵکی غەزە دژی داگیرکاری زایۆنییەکان"،
جەختیشیکردەوە کە "عێراق هەوڵدەدات لەسەر ئەو بابەتە گفتوگۆ بکات و فشار بخاتە سەر بانکی فیدراڵی ئەمەریکا بۆ دابینکردنی گوژمەکانی دۆلار و لە کاتێکی دیاریکراودا".
وتیشی " هەڵوێستی عێراق لەسەر کێشەی فەڵەستین نەگۆڕە و ئێمە هەموو تاوانەکانی زایۆنی ڕەتدەکەینەوە کەهێزی داگیرکار لە دژی فەڵەستینییەکان ئەنجامی دەدات وهیچ گەڕانەوەیەک لەم بڕیارەش نییە".
