حکومەتی مەسرور بارزانی تا کاتی هەڵبژاردن وەک حكومەتی بەڕێوەبەری کارەکان دەبینرێت
حکومەتی مەسرور بارزانی تا کاتی هەڵبژاردن وەک حكومەتی بەڕێوەبەری کارەکان دەبینرێت.
فراکسیۆنی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕۆژی یەکشەممە پشتڕاستی کردەوە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی هەتا هەڵبژاردنەکان تەنها وەک بەڕێوەبەری کارەکان دەبینرێت.
پەرلەمانتاری جوڵانەوەکە ڕێبوار ئەورەحمان بە ئاژانسی هەواڵی "المطلع"ـی ڕاگەیاند، "بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵی لە بەغدا ڕێگای بۆ ناکۆکییەکان بڕیوە و ئەوانەی دەیانەوێت بەردەوام بن لە کارەکانی حکومەت و پەرلەمان لە هەرێمی کوردستان، و دەبێت ڕاگرتنی کارەکانی پەرلەمان بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە و حکومەت بکاتە بەڕێوەبەری کارەکان ".
ڕێبوار ئەورەحمان وتیشی، "حکومەتی ئێستای هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی وەک بەڕێوەبەری کارەکان دەمێنێتەوە و مافی ئەوەی نییە گرێبەست بکات و ڕێککەوتنەکان تەواو بکات یان بڕیاری چارەنووسساز بدات هەتا هەڵبژاردن ئەنجام دەدرێت و حکومەتێکی نوێ پێکدەهێنرێت".
وەزیری دەرەوەی سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستان "فوئاد حوسێن" ئاماژەی بەوەدا کە حکومەت بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی دەتوانێت بەبێ پەرلەمان لە دەسەڵاتدا بمێنێتەوە هەتا ئەو کاتەی کەشوهەوایەکی گونجاو بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو بڕەخسێت.
