حکومەتی هەرێم پێنج خولەک لەیادی هەڵەبجە دەوەستێت
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رۆژی هەڵەبجەدا، پێنج خولەک بۆ ڕێزگرتن لە گیانی قوربانییانی کیمیابارانی هەڵەبجە دەوەستێت.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی ماوە بۆ درێژکراوی هەرێم ڕایگەیاندووە، ساڵیادی رۆژی کیمیابارانی ھەڵەبجە نابێتە پشوو.
حکومەتی ماوە بۆ درێژکراوی هەرێم ڕایگەیاندووە، حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆنە و یاد و ڕۆژانی پشووە فەرمییەكانی لە ساڵنامەی فەرمیی حكومەتدا دیاری كردووە، لەئێستادا بۆنەو یاد و پشووەكان هەر وەک خۆی دەمێنێتەوە، هیچ گۆڕانكارییەكیش لەو ساڵنامەیەدا ناكرێت تا پەرلەمانی كوردستان بەپێی دەسەڵاتەکانی خۆی پێداچوونەوەی بۆ دەكات و بڕیاری نوێی بۆ دەر دەكات، "بەپێی ساڵنامەکە، ئەمڕۆ 16ـی ئادار لەیادی کیمیابارانی شاری هەڵەبجە پششو نییە و دەوامی ئاسایی دەکرێت".
ئەمەش لەکاتێکدا، حکومەتی عێراقی فیدراڵ پشووی فەرمیی لەیادی ئەم تاوان و کۆمەڵکوژیە ڕاگەیاند.
