حەلبووسی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دادگای فیدراڵی تۆمەتبار دەکات بە پێشێلکردنی دەستوور
سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، مەحەممەد حەلبووسی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دادگای فیدراڵی تۆمەتبار دەکات بە پێشێلکردنی دەستوور و وتی: "لە دەسەڵاتی دادگادا نییە کە ڕەچاوی ئەندامێتی هيچ لە ئەندامانی پەرلەمان بکات و ئەوەی ڕوویداوە مەترسیدارە".
حەلبووسی وتیشی: "دادگای فیدراڵی هەموو مەرجەکانی خۆی جێبەجێ نەکرد بۆ کۆتایی هێنان بە ئەندامێتی من لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق"، هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد کە لەو کاتەی دادگای فیدراڵی دامەزرا تا دوێنێ هیچ کەیسێک لەبارەی کۆتایی هێنان بە ئەندامێتی پەرلەمانتارێک ڕەچاو نەکراوە.
حەلبووسی لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەدا کە نیوەڕۆی ئهمڕۆ چوارشەممە ئەنجامی دا جەختی کردەوە کە یاسای پێشێل نەکردووە یان دەستکاری پارەی گشتی نەکردووە، بەڵام وڵاتی پاراست، هەروەک چۆن لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەدا ڕایگەیاند.
دوێنێ سێشەممە (14ـی تشرینی دووەمی 2023)، دادگای فیدراڵی عێراق بڕیاری کۆتایی هێنان بە ئەندامێتی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق مەحەممەد حەلبووسی دا بە تۆمەتی ساختەکاری لە کەیسی دەستلەکار کێشانەوەی پەرلەمانتار لەیس دلەیمی.
