حەماس وه‌ڵامی نه‌ته‌نیاهۆ ده‌داته‌وه: هیچ ڕاستییەک له وتهكانتدا نییه
سه‌ركرده‌یه‌كی بزوتنەوەی حەماس لە لێدوانێکی کورت‌دا وه‌ڵامی بینیامین نه‌ته‌نیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیلی دایه‌وه و ڕایگه‌یاند، حەماس پابەندە بە ڕێککەوتنی ئاگربەستەوە کە لەلایەن نێوەندگیرییەکانەوە ڕاگەیەندراوە، جه‌خت ده‌كاته‌وه كه وته‌كانی نه‌ته‌نیاهۆ "ناڕاستن".
عیزەت الرشق، سه‌ركرده له بزوتنەوەی حەماس لە لێدوانێکی کورت‌دا لەسەر ئەپڵیکەیشنی تێلێگرام ڕایگەیاند، "حەماس پابەندە بە ڕێککەوتنی ئاگربەستەوە کە لەلایەن نێوەندگیرییەکانەوە ڕاگەیەندراوە".
لایخۆیەوە، سامی ئەبو زوهری، سه‌ركرده‌ی بزوتنەوەکە پابەندبونی بزوتنەوەکەی بە ڕێککەوتنی ئاگربەستەوە دوپاتکردەوە کە ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە ڕاگەیەندرا، "تۆمەتەکانی" بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلی ڕەتکردەوە کە ده‌ڵێت، بزوتنەوەکە پاشەکشەی لە بڕگەکانی ڕێککەوتنەکە کردوه.
ئه‌وه‌شی وت، "بانگه‌شه‌كانی نەته‌نیاهۆ هیچ بنەمایەکی نییه، سەبارەت بە پاشەکشەی بزوتنەوەکە لە بڕگەکانی ڕێککەوتنی ئاگربەست"، داوای لە ئیدارەی ئەمریکا کرد "داگیرکەر ناچار بکات بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە".
