حەماس وه‌ڵامه‌كه‌ی دەگەیەنێتە نێوه‌ندگیره‌كان: تۆپەکە لە یاریگای واشنتۆن و تەلئەبیبدایە
بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس ڕایگەیاند، وه‌ڵامی پێشنیازه‌كه‌ی نێرده‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكای بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له باره‌ی ئاگربه‌ست، داوه‌ته‌وه.
شه‌ممه، 31ـی ئایاری 2025، بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی ڕایگه‌یاند، وه‌ڵامی پێشنیازه‌كه‌ی ستیڤ ویتكۆف، نێرده‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكای بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له باره‌ی ئاگربه‌ستی غه‌ززه داوه‌ته‌وه و وه‌ڵامه‌كه‌یشی گه‌یاندووه‌ته نێوه‌ندگیره‌كان.
بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس ڕایگه‌یاندووه، وه‌ڵامه‌كه‌یان تایبه‌ته به ئاگربه‌ستی هه‌میشه‌یی له غه‌ززه، كشانه‌وه‌ی سوپای ئیسرائیل له كه‌رته‌كه و گه‌ره‌نتیی گه‌یشتنی هاوكارییه مرۆییه‌كان و ئازادكردنی ده دیلی ئیسرائیلی و ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی 18 ته‌رم، به‌رانبه‌ر به ئازادكردنی ژماره‌یه‌ك لە زیندانییه فه‌ڵه‌ستینییه‌كان، كه حه‌ماس و ئیسرائیل، له سه‌ری ڕێك بكه‌ون.
