خورشید هه‌ركی: كێشه‌كه كۆتاییهات و ئێمه هاوڵاتی ئه‌م وڵاته و پێشمه‌رگه‌ی حکومەتین
خورشید هه‌ركی كه‌سایه‌تی دیاری عه‌شیره‌تی هه‌ركی،رایگەیاند "ئێستا كێشه‌كه كۆتاییهات و ئێمه هاوڵاتی ئه‌م وڵاته و پێشمه‌رگه‌ی ئه‌م حكومه‌ته و جه‌نابی سه‌رۆك بارزانین".
هه‌ركی له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌شاری هه‌ولێر رایگه‌یاند، ئه‌و روداوه‌ی كه رویدا كاره‌ساتێكی گه‌وره بو، له‌به‌رئه‌وه هانامان بۆ سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی برد، كه كاره‌ساته‌كه له‌وه زیاتر گه‌وره نه‌بێت، سوپاس بۆ خوا به‌زوترینكات هاته‌سه‌رخه‌ت و ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ربو، زۆر هه‌وڵیشماندا نه‌گاته ئه‌و ئاسته به‌ڵام گه‌یشته مریشكه ره‌شه.
وتیشی، "ئێستا كێشه‌كه كۆتاییهات و ئێمه هاوڵاتی ئه‌م وڵاته و پێشمه‌رگه‌ی ئه‌م حكومه‌ته و جه‌نابی سه‌رۆك بارزانین، دوێنێ به‌رگریمان له‌و خاكه كرد له‌به‌رامبه‌ر داعش، ئه‌وه‌ی ئێستاش رویدا له‌ناكاو بو، رۆڵی سه‌رۆكی هه‌رێمیش رۆڵێكی كاریگه‌ر بو، داوای لێبوردن له‌سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كه‌م ئه‌گه‌ر ماندو و عاجزمان كردبێت".
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "گره‌نتی سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكومه‌ته، گره‌نتیه‌كه‌ش بۆ كێشه‌كه ئه‌وه‌یه لیژنه پێكهێندراوه و ئه‌و كێشه‌یه‌ی كه روداوه‌كه له‌سه‌ری رویداوه چاره‌سه‌ركراوه، لێكتێنه‌گه‌یشتن رویداوه و ئه‌وه‌ی رویدا دوباره نه‌بێته‌وه".
خورشید هه‌ركی ئاشكرایكرد، "پێشمه‌رگه‌ی كوردستان هه‌ركاتێك چه‌كی هه‌ڵگرت و بریاری پێشمه‌رگایه‌تیدا ناوه‌كه‌ی به‌خۆیه‌وه‌یه‌تی و له‌هه‌ركات و ساتێك مه‌رگی له‌پێشه و ئه‌وانه‌شی گیانیان له‌ده‌ستداوه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌مویان وه‌كو شه‌هیدی ئه‌م وڵاته هه‌ژمارده‌كات، له‌روی عه‌شایه‌ریه‌وه ئێمه به‌هانای یه‌كتر ده‌چین بیر له‌وه ناكه‌ینه‌وه شه‌هید ده‌بین یان نا، برای ئه‌و كه‌سه‌ی گیانی له‌ده‌ستدا هه‌رئه‌وكات سه‌ردانیكردم و وتی وای داده‌نێین له‌پێناو خاك و نیشتمان براكه‌م شه‌هیدبوه".
خورشید هه‌ركی رایگه‌یاند، "سه‌رۆك بارزانی ئه‌مر ده‌كات و من له‌سه‌ر ئه‌مری سه‌رۆك بارزانی كۆتاییم به‌كێشه‌كه هێنا، من پێشمه‌رگه و خزمه‌تكاری سه‌رۆكم و مردنم له‌پێناو سه‌رۆك بارزانیه".
