خولی ئیسپانیا.. بەرشەلۆنە چوار گۆڵی لە سیڤییە تۆمارکرد
لە خولی ئیسپانیا بەرشەلۆنە چوار گۆڵی لە سیڤییە تۆمارکرد و جیاوازیەکەی لەگەڵ پلەکانی پێش خۆی کەمتر کردەوە.
لە درێژەی یارییەکانی خولی ئیسپانیا، یانەی بەرشەلۆنە لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەڕووی یانەی سیڤییە بووەوە.
تایمی یەکەم بە یەکسانی و بە گۆڵێک بۆ هەردوو یانە کۆتاییهات، لیڤاندۆڤسکی گۆڵەکەی بەرشەلۆنەی کرد و رۆبن ڤارگاس ئەنجامەکەی بۆ سیڤییە یەکسانکردەوە.
لە تایمی دووەمدا و لە خولەکەکانی 46 و 55 فێرمین لۆپێز و رافینیا دوو گۆڵی تریان بۆ بەرشەلۆنە کرد و لە خولەکی 62 فێرمین لۆپێزی یاریزانی یانە کەتەلۆنیەکە کارتی سووری پێدرا.
دواتر لە خولەکی 89 ئیریک گارسیا گۆڵێکی تری بۆ بەرشەلۆنە تۆمارکرد، سەرەنجام یارییەکەیان بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بردەوە و بە کۆکردنەوەی 48 خاڵ پێگەی خۆی لە پێشەنگی ریزبەندی بەهێزتر کرد و جیاوازیەکەیان لەگەڵ ریاڵ مەدریدی پێشەنگ و ئەتلەتیکۆ مەدریدی دووەمی ریزبەندی کەمتر کردەوە.
