خولی ئیسپانیا.. ریاڵ مەدرید بردنەوەی بەرامبەر سیڤییە بەدەستهینا
لە خولی ئیسپانیا ریاڵ مەدرید بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر بردنەوەی بەرامبەر سیڤییە بەدەستهینا.
لە یارییەکی هەفتەی 17ی خولی ئیسپانیا، یانەی ریاڵ مەدرید و سیڤییە رووبەرووی یەکتر بوونەوە.
تایمی یەکەم، لۆسبلانکۆس بە بەهێزی هاتە نێو یاریگا و چەندین هەلی گەورەی لەدەستدا، لە بەرامبەردا بادی یاریزانی سیڤییە لە خولەکی 12 بە کارتی سور کرایەوە دەرەوە، نیوەی یەکەمیش بە بێ گۆڵ کۆتایی هات.
لە تایمی دووەم، لەگەڵ دەستپێکردنەوەی یارییەکە و لە خولەکی 48رۆمیرۆ لە سیڤییە بە کارتی سور کرایە دەرەوە، ریاڵ مەدرید بەرامبەر نۆ یاریزانی سیڤییە یاریی دەکرد.
کەمی یاریزانانی سیڤییە رێگەی بۆ ریاڵ مەدرید خۆشکرد تا لە خولەکەکانی 75 و 87 دوو گۆڵ تۆماربکەن، گۆڵەکانیش مباپێ و بێلینگهام نووسیانەوە.
سەرەنجام یارییەکە بە دوو گۆڵی بێوەڵام لە سودی مێرەنگێ کۆتای هات، بەم ئەنجامە ریاڵ مەدرید بە 81 خال پلەی دووەمە.
