خولی ئیسپانیا... ریاڵ مەدرید بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە ئیسپانیۆلی بردەوە
لە خولی ئیسپانیا ریاڵ مەدرید بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە ئیسپانیۆلی بردەوە و سێ خاڵی گرنگی بەدەست هێنا.
لە یارییەکانی هەفتەی پێنجەمی خولی ئیسپانیا ریاڵ مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری لە ئیسپانیۆل کرد.
لە تایمی یەکەمدا مێرێنگی باشتربوون و توانیان لە خولەکی 22 لەرێگەی ئیدیر مێلیتاو بەشێوازێکی هونەری جوان گۆڵی یەکەم تۆماربکەن.
خاوەن ماڵ هەوڵێکی زۆریدا بۆ زیاد کردنی ئەنجامەکە، بەڵام سەرکەوتوونەبوون و سەرئەنجام نیوەی یەکەم بەم تاکە گۆڵە لەبەرژەوەندی کوڕانی ئەلۆنسۆ کۆتایی هات.
لە تایمی دووەمدا یانەی شاهانە بەهەمان شێواز دەستیان بە یارییەکە کردەوە و لە خولەکی 47 مباپێ توانی گۆڵی دووەم و دڵنیاییان بۆ تۆماربکات.
سەرئەنجام یارییەکە بەم ئەنجامە واتە بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە بەرژەوەندی ریاڵ مەدرید کۆتایی هات و سێ خاڵی گرنگیان بەدەست هێنا و ژمارەی خاڵەکانیان بەرزکردەوە بۆ 15 خاڵ و لە پلەی یەکەمدان، ئیسپانیۆلیش بە 10 خاڵ پلەی سێیەمی گرتووە.
