خولی ئینگلتەرا.. ئەستۆن ڤێڵا بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لە ئارسناڵی بردەوە
لە خولی ئینگلتەرا ئارسناڵ بە دوو گۆڵی بێوەڵام بەرامبەر ئەستۆن ڤێلا شکستی هێنا و نەیتوانی بگەڕێتەوە پێشەنگی ریزبەندی.
لە یارییەکانی هەفتەی 32ی خولی ئینگلتەرا، ئارسناڵ لە نێو یاریگای خۆیدا میوانداری ئەستۆن ڤێلای کرد.
لە تامی یەکەم تۆپ هاوێژەکان زۆر باشتر بوون، چەندان هێرشی گۆڵکرنیان بۆ رەخسا بەڵام نەیانتوانی هەلەکان بقۆزنەوە و ئەو تایمە بەبێ گۆڵ کۆتایی پێهات.
لە تایمی دووەمدا ئاستی یارییەکە تا رادەیەک پێچەوانەوە بوەوە، کوڕانی ئیمری گەڕانەوە نێو کەشی یارییەکە، تا کۆتاییەکانیش هیچ گۆڵێک نەبینرا، بەڵام لە خولەکەکانی 84 و 87 ئەستۆن ڤێلا یانەی ئارسناڵی خاوەن یاریگای بە دوو گۆڵ لەڕێی یاریزانان بایلی و واتکینسەوە شۆک کرد و یارییەکەش بەو دوو گۆڵە کۆتایی پێهات.
بەم ئەنجامەش ئارسناڵ خاڵەکانی لە 71 خاڵ مانەوە و لە پلەی دووەم دێت، ئەستۆن ڤێلاش خاڵەکانی بوون بە 63 خاڵ و لە پلەی چوارەم گرتووە
