خولی ئینگلیزی.. مان یونایتد و فولهام بەگۆڵێک یەکسان بوون
لە میان یارییەکانی هەفتەی دووەمی خولی ئینگلیزی، یانەی مانچستەر یونایتد و فولهام رووبەرووی یەکتر بوونەوە.
گێمی یەکەم، هەردوولا بە ئاست لەیەکتر نزیکبوون و بەهێز دەرکەوتن، لە خولەکی 37 برونۆ هەلی پێشخستنی مان یۆنایتدی بۆ رەخسا لە رێگای لێدانی سزا، بەڵام لێدانە سزاکەی لەدەستدا، نیوەی یەکەمیش بەبێ گۆڵ کۆتایی هات.
لە گێمی دووەم، هەردوولا بە هەمان ئاستەوە هاتنەوە یاریگا لە خولەکی 58 لە رێگەی تۆپیکی بەرزی مبیمۆ یاریزان مونیزی هیرشبەری فولهام بە هەڵە گۆڵی لە خۆیان تۆمارکرد و مان یونایتدی پێشخست.
فولهام کۆڵی نەدا و دەستی بە هێرشی بەردەوام کرد، لە خولەکی 73 یاریزان سمیز رۆو بەرهەمی هێرشەکانی چنییەوە و گۆڵی یەکسانبوونی تۆمارکرد.
سەرەنجام یارییەکە بە یەکسانبوون بە گۆڵێک کۆتایی هات، مان یونایتد دوو خاڵی دیکەی لە خولەکە لەدەستدا و بە دوو یاریی تەنیا یەک خاڵی کۆکردەوە.
