خەزعەلی پشتیوانی خۆی بۆ ئێران دووپاتکردەوە
ئەمڕۆ هەینی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق، شێخ قەیس خەزعەلی پشتیوانی خۆی بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران دووپاتکردەوە و هەڕەشەکردنی رژێمی زایۆنی لە ئایەتوڵڵا عوزما سەید عەلی حوسێنی خامنەیی ڕەتکردەوە.
خەزعەلی لە پۆستێکدا لە ماڵپەڕی (X) نوسیویەتی : "لە ژێر ڕۆشنایی دەستدرێژیی خیانەتکارانەی زایۆنیستەکان و بەرخۆدانی قارەمانانەی کۆماری ئیسلامی، ئیستکباری هەموو سنوور و داب و نەریت و پەیمانە ئاسمانی و ئینسانی و نێودەوڵەتییەکانی تێپەڕاندووە، کاتێک هەڕەشەی سەرزەنشتکراوی خۆی بۆ بە ئامانجگرتنی جەنابی ڕێبەری مەزن، ئایەتوڵڵا عوزما سەید عەلی حوسێنی خامنەیی دەرکرد. ئەمەش دووبارەکردنەوەی ئەو شتانەیە کە ئەم کەسانە پێشتر بڵاویان کردبووەوە، کاتێک وێنەی جەنابی دەسەڵاتی باڵایان بڵاوکردەوە، سەید عەلی سیستانی".
ئاماژەی بەوەشکرد: "لە حاڵێکدا کە ئێمە لەم جۆرە لێدوانە شەرمەزارانەیە کە لە لایەن ئەو تاوانبارانە دەردەچن، سەرمان سوڕنابێت، پشتیوانی خۆمان بۆ کۆماری ئیسلامی و پشتیوانیی بێ چەواشەکاریمان بۆ خۆپاراستنی کاریگەرانەی بەرامبەر بە دەستدرێژی خیانەتکارانە دووپات دەکەینەوە".
شێخ خەزعەلی داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە سەرکردە و وڵاتان و ڕێکخراوەکانیش کرد "رێوشوێنی بەپەلە بگرنەبەر بۆ ڕێگرتن لەم سەرپێچییە قبوڵنەکراوە، کە مەترسییەکی جددی لەسەر ئاسایش و ئارامی ناوچەکە و جیهان دروست دەکات".
