دانوستانه‌كان له باره‌ی ئازادكردنی كچه ئیسرائیلی – ڕووسییه‌كه چووه‌ته قۆناغه‌كانی كۆتایی
دانوستانه‌كان له باره‌ی ئازادكردنی كچه ئیسرائیلی – ڕووسییه‌كه چووه‌ته قۆناغه‌كانی كۆتایی و ده‌گوترێت، ته‌نیا ئازادکردنی ماوه.
شه‌ممه، 24ـی ئایاری 2025، سێ سه‌رچاوه‌ی عێراقی، كه یه‌كێكیان به‌رپرسێكه له حكوومه‌تی عێراق به ڕۆژنامه‌ی "الشرق الأوسط"ـیان گوتووه، دانوستانه‌كان بۆ ئه‌لیزابێس تسۆركۆڤ، توێژه‌ری ئیسرائیلی – ڕووسی چووه‌ته قۆناغه‌كانی كۆتایی. گوتووشیانه، دانوستانه‌كان زۆریان خایاند و تاقه‌تپرووكێن بوون، به‌ڵام له كۆتاییدا توانراوه ڕێككه‌وتنێك بكرێت و له به‌رانبه‌ر ئازادكردنیدا "فیدیه" بدرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌و سێ سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ئه‌و لایه‌نه‌ی تسۆركۆڤی ڕفاندووه، له به‌رانبه‌ر ئازادكردنیدا داوای ئازادكردنی چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی كردووه كه هەڕەشەیان لە به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه‌داکردووه، یه‌كێكیش له‌وانه، كه‌سێكی به ڕه‌گه‌ز ئێرانییه.
هاوكات، به‌رپرسێكی له ڕاگه‌یاندنی ڕاوێژكاریه‌تی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ڕه‌تی كردووه‌ته‌وه زانیاریی له باره‌ی ڕێككه‌وتنه‌كه هه‌بێت و هیچ لێدوانێكی له‌م باره‌وه نه‌داوه.
