دوای وەسفکردنی ده‌وڵه‌تی عێراقی به "سه‌خیف" واژۆ بۆ دورخستنه‌وه‌ی مه‌شهه‌دانی كۆده‌كرێته‌وه
ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتاران له نوسراوێكدا داوایان له موحسن مه‌نده‌لاوی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كرد، كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان ئه‌نجامبدرێت به‌مه‌به‌ستی دورخستنه‌وه‌ی مه‌حمود مه‌شهه‌دانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نه‌كه له‌پۆسته‌كه‌ی.
به‌گوێره‌ی نوسراوێك كه ئاڕاسته‌ی موحسن مه‌نده‌لاوی كراوه تێیدا هاتوه، "دوای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان نه‌یتوانی دانیشتنی خۆی ئه‌نجام بدات، ئه‌ندامانی په‌رله‌مان له كافتریای په‌رله‌مان كۆبونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا بۆ تاوتوێكردنی پرسی كۆكردنه‌وه‌ی واژۆ بۆ دورخستنه‌وه‌ی مه‌شهه‌دانی له پۆسته‌كه‌ی".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ناكۆكییه‌كه له‌سه‌ر لێدوانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی مه‌حمود مه‌شهه‌دانیه سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی سیاسی و هه‌ڵبژاردن".
مه‌حمود مه‌شهه‌دانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له‌لێدوانێكدا ده‌وڵه‌تی عێراقی به "سه‌خیف" وه‌سفكردبو، ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتاره شیعه‌كان و موحسن مه‌نده‌لاوی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی لێكه‌وته‌وه.

