دوای ڤەنزوێلا، ترەمپ هەڕەشە لە کۆڵۆمبیا دەکات
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا هۆشدارییەکی توندی بە گوستاڤۆ پێترۆ سەرۆکی کۆڵۆمبیادا، ڕایگەیاندووە، "لە چەند مانگی ڕابردوودا چەندین جار لەگەڵیدا تووشی گرژی بووم، دوایین گرژی نێوانیشمان لە دوای ئەو ئۆپەراسیۆنە سەربازییەی ئەمەریکا بوو کە بووە هۆی دەستگیرکردنی نیکۆلاس مادۆرۆ، سەرۆکی ڤەنزوێلا".
لە میانی کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا، ترەمپ ڕایگەیاند، پێترۆ "کۆکاین دروست دەکات و دەینێرێت بۆ ئەمەریکا، بۆیە پێویستە وریا بێت".
قسەکانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا دوای ئەوە دێت، گۆستاڤۆ پێترۆ سەرۆکی کۆڵۆمبیا، هێرشی ئەمریکای بۆ سەر ڤەنزوێلا ئیدانە کردبوو، هاوکات داوای کۆبوونەوەی دەستبەجێی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی ئەمەریکای لاتین و نەتەوە یەکگرتووەکانی کردبوو بۆ ئەوەی لە بارەی دەستدرێژییەکانی ئەمەریکاوە کۆببنەوە.
ئەمڕۆ شەممە بە فەرمانی راستەوخۆی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتی یەکگرتووەکانی ئەمەریکا هێزە تایبەتەکانی ئەو وڵاتە بە پاڵپشتیی فڕۆکەی جەنگی و هەلیکۆپتەر، ئۆپەراسیۆنێکی کتوپڕیان بۆ سەر شوێنی مانەوەی نیکۆلاس مادورۆ لە ڤەنزوێلا ئەنجام دا و توانییان خۆی و خێزانەکەی دەستگیر بکەن.
ترەمپ لە بارەی دەستگیریکردنەکەی گوتی: مادورۆ و خێزانەکەی دەگوازرێنەوە نیویۆرک و لەوێ دادگایی دەکرێن.
