دوو کەس کوژران لە ئەنجامی هێرشێکی فڕۆکەکانی جەنگی ئیسرائیل بۆ سەر باشووری لوبنان
دوو کەس کوژران لە ئەنجامی هێرشێکی فڕۆکەکانی جەنگی ئیسرائیل بۆ سەر باشووری لوبنان.
وەزارەتی تەندروستی لوبنان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، کە هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر شارۆچکەی دبین لە ناوچەی مەرجەعیون بووە هۆی کوژرانی دوو کەس و برینداربوونی ژنێکی مەدەنی.
لەکاتێکدا شەوی رابردوو یەکشەممە، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیلی هەمان شارۆچکەی دبین کردە ئامانج و سێ کەسیان کوشت.
شایانی باسە، لە کۆتایی مانگی ڕابردوودا ڕێککەوتنی ئاگربەست لەنێوان لوبنان و ئیسرائیلی کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە پاش هێرش و لەشکرکێشی ئیسرائیل ئیسرائیل بۆ سەر خاکی لوبنان و باشووری لوبنان بەتایبەتی کە زیاتر لە ساڵێکی خایاند و لە کۆتایی مانگی ئەیلوولی ڕابردوودا هێش
هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر لوبنان زیادیکرد و بووە هۆی کوژران و برینداربوونی هەزاران هاووڵاتی و ئاوارەبوونی زیاتر لە ملیۆنێک کەس لە باشووری وڵاتەکە.
